جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر كه‌یسی رۆژنامه‌نووسێكی سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستگیركراوه و تائێستاش چاره‌نووسی نادیاره.
چەند رۆژێكە ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس لە سلێمانی دەستگیر كراون بەبێ ئەوەی وردەكاریی گیرانەكەیان ئاشكرا بكرێت، یەكێك لەو كەسانە ناوی (بەشدار بازیانی)یە كە لەم دواییانە زوو زوو باسی گەندەڵی و قاچاخچێتی و كەموكوڕییەكانی دەڤەری سلێمانی دەكرد و بۆیە گومان و پرسیاری ژۆر هەیە لەسەر دەستگیرکردنەکەی.
له‌م باره‌وه، بژار حه‌كیم، جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بۆ ئاژانسی زاگرۆسة گوتی: “گیانی رۆژنامه‌نووسان به‌شدار بازیانی له‌ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ئه‌منی سلێمانییه و ده‌بوو به‌یاسای ژماره‌ی 35 ی رۆژنامه‌نووسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرابایه به‌ڵام به‌داخه‌وه شێوازی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی زۆر نایاساییه.
گوتیشی: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له نزیكه‌وه نه‌ی بینووه بۆیه هیچ زانیاریه‌كمان له‌سه‌ر ته‌ندروستی نییه و مه‌ترسی ده‌كرێت مه‌له‌فی دیكه‌ی بۆ زیندوبكرێته‌وه”.