ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە، ڕۆژی یەکشەممە، ئەلێکساندەر میترۆڤیچی سربی، هێرشبەری یانەی ئەلهیلاڵی سعودی، لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
میترۆڤیچ کۆتایی بە دوورکەوتنەوەیەکی زۆر هێنا و بەرامبەر یانەی فەیها بەشداری کرد، لە قۆناغی ٢٤ی خولی پیشەگەری ڕۆشنی سعودی، هەینی ڕابردوو.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سعودی، ئەلریادییە، میترۆڤیچ لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە بەهۆی ماندوێتییەوە لە نەخۆشخانەیە. ئەو ڕوونیکردەوە کە پزیشکەکان ئامۆژگارییان کردووە کە دوای دەستنیشانکردنی حاڵەتەکەی بە “تاکیکاردیا” بە تەواوی پشوو بدات.
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی “ئەل یوم”ی سعودی بڵاویکردەوە، ئامادەنەبوونی میترۆڤیچ لە یارییەکەی سێشەممەی داهاتوو بەرامبەر پەختاکۆری ئۆزبەکستانی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، دڵنیا بووەتەوە.