zagros news agency

نووسانی دەنگ دەشێت ئاماژە بێت بۆ چ نەخۆشییەک؟

کۆمەڵەی پیشەیی پزیشکانی گوێ و لووتی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە، نووسانی دەنگ چەندین هۆکاری هەیە، هەندێکیان سادەن و هەندێکیان مەترسیدارن.

بە گوێرەی ئەوەی لە ماڵپەڕی “ئەلجەزیرە”دا هاتووە، ئەو کۆمەڵەیە روونی کردووەتەوە کە هۆکارە سادەکانی نووسانی دەنگ بریتین لە هەڵامەت، هەروەها رەنگە کاریگەریی لاوەکی هەندێک دەرمانی وەک سپرای کۆرتیزۆن بێت کە بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی بەکاردەهێنرێت.

ئەم حاڵەتە دەشتوانێت ئاماژە بێت بۆ نەخۆشییە جددیەکانی وەک نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان، گەدە و سورێنچک، دەنگەژێکان و شێرپەنجەی قوڕگ، بۆیە پێویستە راوێژ بە پزیشک بکرێت ئەگەر دەنگنووسانەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو، بەتایبەتی ئەگەر هۆکارەکەی نادیار بوو و نیشانەی تری لەگەڵدا بوو.

نیشانە جیاوازەکان بریتین لە لەدەستدانی تەواوەتیی دەنگ، کێشەی قووتدانی خواردن، سەختیی هەناسەدان و هەستکردن بە گرێیەک لە قوڕگدا، ئەمە جگە لە دابەزینی کێش بە شێوەیەکی بەرچاو و ماندوێتیی بەردەوام و کەمبوونەوەی جووڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت خۆیان له‌ كڕینی ده‌رمانی نایاسایی به‌دوور بگرن، مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت

سەڵاح

توشبووانی کۆلیستڕۆڵ پێویستە لەم خواردنانە دووربکەونەوە

lana

پسپۆڕێکی چاو: تیشکی خۆر ئەگەری دروستبوونی ئاوی سپیی چاو زیاددەکات

lana