نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/3/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌حموود ئۆزديل، سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاريفى توركى و شاندێكى ياوه‌رى، باسيان له كار و چالاكييه‌كانى ده‌زگاى مه‌عاريف له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هاريكاريى هاوبه‌شى ده‌زگاكه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا، بيروڕايان گۆڕييهوه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاكه، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز ئۆزديل خواست و هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و پرۆژه‌كانى ده‌زگاى مه‌عاريفى توركى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به دهرفهتهكانى هاريكاريى هاوبه‌ش و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانى توركيا له بوارى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاريف سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاريكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌دا ده‌ربڕى و باسى له قوتابخانه‌كانى سه‌ر به ده‌زگاكه له به‌غدا و هه‌ولێر كرد، هه‌روه‌ها خواستى ده‌زگاكه‌ى بۆ بره‌ودان به هاريكارى له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌يوه‌نديدار و هاوشێوه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه ستايشى ڕۆڵى ده‌زگاى ڕوانگه‌ى له بوارى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا كرد و ئاماده‌ييى ده‌زگاكه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا دووپات كرده‌وه.