zagros news agency

چین بە نیگەرانییەوە لە ڕەوشی سووریا و کوژرانی هاوڵاتیانی سڤیل دەڕوانێت

ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەوان لە نزیکەوە ڕەوشی سووریا لەبەرچاودەگرن و نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە کوژران و زیانەکانی شەڕی ناوخۆی سووریا دەردەبڕن کە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتۆتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین جەختی کردەوە پێویستە هەموو لایەنەکان شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەکان و کردەوە دوژمنکارانەکان ڕابگرن و ئاسایشی هاووڵاتیانی سڤیل بە شێوەیەکی جیددی بپارێزن.
هەروەها داوای کرد کە پابەندی و ڕێزگرتن بۆ بنەماکانی بەشداری پێکردن هەبێت و پلانێکی نوێ بۆ ئاوەدانکردنەوەی نیشتمانی دابڕێژرێت کە لەگەڵ ویستی گەلی سووریا بگونجێت و لە ڕێگەی گفتوگۆوە بێت.
چین ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بگیرێت و کێشەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

زەیدی سەرپەرشتیی ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پۆستی سەرۆکایەتیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

یاسین

ئینستاگرام تایبەتمەندی گۆڕینی مۆسیقای پۆستە کۆنەکانی زیاد کرد

یاسین

گواردیۆلا ڕیکۆردێکی فێرگیسۆن و ڤینگەر دەشکێنێت

یاسین