zagros news agency

ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار بناغەداری دەستكەوتەكانی دوێنی وئەمڕۆ و سبەی

 

رێبوار حەمەلاو  شوانی

 

ئەمڕۆ 55 ساڵ بە سەر ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 تێدەپەرێ، كە بە گرنگترین و مێژوویترین بەڵگەنامەی یاسایی و سیاسیی و بەرئەنجامی خەبات و تێكۆشانی سەخت و قارەمانانەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوو بوو بە رابەرایەتی باوكی رۆحی كورد مستەفا بارزانی ، كە لە11ی ئەیلوولی ساڵی 1961 بۆ وەستانەوە لە دژی هەموو ئەو ستەمكاری و هەوڵی ماف زەوتكردن و لەناوبردنەی دژی كوردستانیان ئەو شۆڕشە مەزنەی هەڵگیرساندبوو و كە بەگەورەترین شۆڕشی سەرانسەری چەكداری كوردستان دادەنرێت .

بە درێژایی مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ،ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 بە گەورەترین و پربایەخترین ڕووداوی سەدەی بیستەم لەمێژووی خەباتی نەتەوەی كورد هەژمار دەكرێت ، چونكە بۆ كەمینجار بوو لە مێژوودا ، باشووری كوردستان وەك ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی دانپێندرانرا و ، زمان كوردی بووە زمانی فەرمی لە پاڵ زمانی عەرەبی ، و چەندین دەستكەوت و ماف و ئیمتیارزانی تر بۆ گەلی كورد لە چوار چێوەی ئەم ڕێككەوتننامە مێژووییەدا .

رێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 وەرچەرخانێكی گرنگ و كاریگەر بوو لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی كورد، حكوومەتی ئەو كاتەی عێراق بە هۆی پاڵەپەستۆی بەردەوامی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ، ڕژێمی عێراق تووشی لاواز بوونێكی زۆر ببوۆوە ، هەر چەندە دواتر دەسەڵاتدارانی بەغدا چەند جارێك هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا بارزانی وكاك ئیدریس بارزانی دا و ئینجا لە بەڵێنەكانیان و ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار پاشگەزبوونەوە و بەهۆی گەلەكۆمەكی وپیلانگێری جەزاییر نەیانتوانی گەلی كورد لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمی لە عێراقدا كۆبكەنەوە،بەڵكو گەلی كوردیان رووبەرووی ئاوارەیی لە سەر خاكی باب و باپیرانی كردەوە .

ئەم ڕێككەوتننامە مێژووییە لە بنەڕەتدا زۆری دەستكەوتی بۆ گەلی كورد بەدەستهێنا ، جگەلەوەی كە لەوەی كە ئاماژەمان پێكرد ، ئازادكردنی دەیان كەسی لە نێو گرتووخانەكانی ڕژێمی بەعسی لێكەوتەوە ، لەگەڵ رزگاربوونی  دەیان كەسی تر  كەلەمەترسی لە سێدارەدان دا بوون .

لەماوەی 9 ساڵ شۆڕشی مەزنی یەیلوودا ، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رابەرایەتی بارزانی ، هەر زاخۆوە تا خانەقین ، چەندین داستانی مێژوویی و بەرخودان و قارەمانانەیان بە سەرەتایترین چەك ، بەرامبەر بە فرۆكە و تانك  و تۆپی دوژمنان تۆمار كرد ، كە لە مێژوودا بێ وێنە بوو ، ئەوەش بووە هەوێنی گۆڕینی هەڵوێستی ڕژێمی ئەو كاتەی عێراق و پەبانبردن بۆ گفتوگۆ و دانووستان لەگەڵ سەركردایەتی شۆڕش.

هەر بۆیە ،ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار ، بەڵگەیەكی ڕاستیی باوەری گەلی كورد بوو تا كو بەڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە لە هەر كێشە و ململانێیەكدا ، وانە و پەندێكی مێژوویی گرنگیشە بۆ لایەنە سیاسی و پێكهاتەكانی عێراق كە هەمیشە بژاردەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ، ڕێز لە یەك گرتن و باوەری بە مافەكانی یەكتر .

ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئادار،‌ به‌ڵگه‌ی ڕاستیی باوه‌ڕی گه‌لی كوردستانه‌ به‌ ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه‌ له‌ هه‌ر كێشه‌ و ململانێیه‌كدا، وانه‌ و په‌ندێكی مێژووییی گرنگیشه‌ بۆ لایه‌نه‌ سیاسی و پێكهاته‌كانی عێراق كه‌ هه‌میشه‌ بژاره‌ی دیالۆگ، لێكگه‌یشتن، ڕێز له‌یه‌ك گرتن و باوه‌ڕی به‌ مافه‌كانی یه‌كتر، ئەم ڕێككەوتنە بە گرنگترین و مێژووییترین سەركەوتنی گەلی كورد دادەنرێت لەناوبراڤی رزگاریخوازی كورددا .

ئەمرۆ لە سایەی ئەم شۆڕشە مەزنەوە ، كۆمەڵێك دەستكەوتنی پرشانازی وەك قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار و شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خەبات و راپەرینی گەلەكەمان هاتوونە بەرهەم ، بەرهەمی خەبات و قوربانیدان دەیان ساڵە خەباتی بێ وچان و كۆڵنەدانە

ئەمرۆ ئەو دەستكەوت ورێككەوتنە مەزنە وایكردووە كە گەلی كورد خاوەن قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری بێت لە نێو دەستووری هەمیشەیی عێراقی فیدراڵدا ، ئەمرۆ شوناسی كورد و كوردستان لە سایەی پارتی و بارزانی و هەرێمی كوردستان و دەستكەوتە مێژووییەكانی دوێنی و ئەمرۆ گەیشتوتە لووتكە .

بۆیە ،دەتوانین بڵێین كە، ئەم ڕێككەوتننامەی دەستكەوتێكی پربایەخی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و بەرهەمی چەندین ساڵ خەبات و قوربانیدان و خۆڕالگری گەلی كوردستان بوو بە رابەرایەتی مستەفا بارزانی ، كە بووە بەڵگەنامەیەكی یاسایی و مێژوویی و بناغەدانەری  هەموو ئەو دەستكەوتانەی كە دواتر بۆ گەلی كورد هاتنە دی و دێنەدی .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەی 519 ئەفسەری ئاسایشی ناوخۆی واژوو کرد

سەڵاح

داوای زیادکردنی کورسیی کۆتاکان دەکرێت

سەڵاح

لە تورکیا ١٦ هەزار کەس به‌هۆی قوربانی‌کردنی ئاژەڵان بریندار بوون

سەڵاح