به‌رێوه‌به‌ری گشتی، له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ئاماژه به‌وه ده‌كات: كه هه‌موو زانیاریه‌ك له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس، به‌شدار بازیانی، له‌ناو زیندان شاردراوه‌ته‌وه و هیچ زانیاریه‌كمان پێنه‌گه‌یشتووه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه.
ماوه‌ی 11 رۆژه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی، ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌و شاره(به‌شدار بازیانی)یان ده‌ستگیركردووه، تائێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر شوێنی گرتن و سه‌لامه‌تی گیانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌نووسی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ژێر گوشاری ده‌روونی خراپ و رووبه‌رووبنه‌وه‌ی توندوتیژی دایه.
تاڤگه عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌داخه‌وه تائێستا هیچ زانیاریه‌كی فه‌رمیمان له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه و شوێنی ده‌ستگیركردنی پێنه‌گه‌یشتووه و هه‌موو زانیاریه‌كان له‌باره‌ی به‌شدار بازیانی له ئێمه شاردراوه‌ته‌وه”.
راشی گه‌یاند: ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكاری یاسایی و كاری رۆژنامه‌گه‌ری بووه و پێویسته ده‌ستبه‌جێ تیمێكی پشویكی سه‌ردانی بكات و راپۆرتی پزیشكی بدرێت له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی گیانی.