zagros news agency

نەخۆشانی تالاسیمیا لە سیستان و بەلووچستان تووشی هیپاتیتی سی دەبن

گوتەبێژی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دا نەخۆشانی تالاسیمیا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان تووشی ڤایرۆسی هیپاتیتی سی دەبن، لە کاتێکدا کورتهێنانێکی بەرچاو لە دەرزیی پێویست بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە هەیە.
سەلمان ئیسحاقی، گوتەبێژی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: ئێران ساڵانە بۆ چارەسەری تالاسیمیا پێویستی بە ١٠ ملیۆن دەرزی هەیە، بەڵام تەنها ١.٧ ملیۆن دەرزی هاوردە دەکرێت و ٣ ملیۆن دەرزی لە نیوخۆ بەرهەم دەهێنرێت. ئەمەش واتە سیستەمی تەندروستیی ئێران ساڵانە لەگەڵ کورتهێنانی ٥ ملیۆن دەرزی بەرەوڕوو دەبێتەوە و دەکاتە ٥٠٪ی پێداویستی سەرجەم وڵات.
بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، هەر نەخۆشێکی تالاسیمیا لە ئێران دەبێت مانگانە بڕی ١٥ ملیۆن تمەن بۆ دابینکردنی دەرمانەکانی خۆی خەرج بکات، لە کاتێکدا کورتهێنانی دەرزی و دەرمانیش بەردەوامە، بارگرانییەکی داراییە لەسەر نەخۆشان.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەست بە قیڕتاوکردنی دووسایدی گەزنە کرا

یاسین

پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتایی خولی یاسادانانی خۆی دیار دەکات

سەڵاح

سیدنی سوینی بۆ گێڕانی ڕۆڵی جەیمس بۆندی داهاتوو کاندید کراوە

ART