zagros news agency

خامنەیی: دوژمنان لە بەرانبەر پێشکەوتنەکانی ئێران “دەستەوەستانن

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وتەیەکدا بۆ فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: دوژمنانی ئێران لە بەرانبەر پێشکەوتنەکانی ئەو وڵاتە “دەستەوەستان” بوون و جەختی کردەوە، پێویستە هێزە چەکدارەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پڕوپاگەندەی دوژمنان لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدا بن.
بەگوێرەی وتەکانی خامنەیی، “دوژمن لە پێشکەوتنەکانی ئێمە دەستەوەستان و تووڕە بووە” و زۆربەی ئەو پڕوپاگەندانەی لە میدیاکانیاندا بڵاو دەکرێنەوە، نیشانەی ئەو دەستەوەستانییەیە و “ڕاست نین”. ناوبراو زیادی کرد: “ئەوان حەز و ئاواتەکانی خۆیان وەک زانیاری و هەواڵ بڵاو دەکەنەوە، بەڵام ڕاستی شتێکی دیکەیە.”
ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوەش کرد: “بە شوکر بۆ خوا کۆماری ئیسلامی هەوڵ و جووڵە و پێشکەوتنی باشی هەیە” “.
خامنەیی جەختی کردەوە. نابێت کێشەکان تێکەڵ بکرێن و لە بوارەکانی دیکەدا “پێشکەوتنی بەرچاو” بەدەست هاتووە کە “تەنانەت دوژمنانیشمان پەسنی دەکەن و دانی پێدا دەنێن”.
ناوبراو داوای کرد کە لە بەرانبەر پڕوپاگەندە و چالاکییەکانی دوژمناندا، ئێران “پلانی هەبێت و وڵام بداتەوە” و دووپاتی کردەوە کە “پێویستە دۆخی ئامادەبوون بپارێزرێت” و هێزە چەکدارەکان “لە دۆخی زۆرترین ئامادەبووندا بن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو عێراق 10 تریلیۆن دیناری قەرز کردووە

یاسین

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە  60 کەس لە ئاودا خنکاون

سەڵاح