zagros news agency

بێربۆک: ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا بەبێ حەماس مسۆگەر دەبێت

ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی خۆیان لە لۆکسمبۆرگ، بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی فەڵەستینی، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان تاوتوێ کرد. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەسەر مەرجی نەهێشتنی حەماس بۆ گەڕانەوەی ئاسایش بۆ ناوچەکە کردەوە.
ئانالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ ڕایگەیاند، “ئاسایشی ناوچەکە تەنیا بە کەرتی غەززەیەک بەبێ پێکهاتەکانی حەماس دەستەبەر دەبێت.”
کۆبوونەوەکە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەچوو و محەمەد مستەفا، سەرۆک وەزیرانی نوێی دەسەڵاتی فەڵەستینیشی تێدا بەشدار بوو.
بێربۆک زیادی کرد: “پێویستە دەسەڵاتی فەڵەستینی نیشانی بدات ئارەزووی ئاوەدانکردنەوەی [غەززە] بەبێ ئامادەبوونی حەماس هەیە.”
لەلایەکی دیکەوە، دوبراڤکا شویتسا، کۆمیسیاری یەکێتی ئەورووپا بۆ ناوچەی دەریای نێوەڕاست، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند: پاکێجێکی نوێی دارایی بە بەهای ١.٦ ملیار یۆرۆ بۆ دەسەڵاتی فەڵەستینی تەرخان کراوە، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم پاکێجە بە ئەنجامدانی چاکسازی لەلایەن دەسەڵاتەوە بەندە.
جێگای ئاماژەیە یەکێتیی ئەوروپا گەورەترین کۆمەکبەخشی دارایی بە دەسەڵاتی فەڵەستینە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا، هەناردەکردنەوەی نەوتیان تاوتوێكرد

سەڵاح

مانچێستەر یونایتد بڕیاری لەسەر ئامۆریمی ڕاهێنەریدا

یاسین

پەرلەمانتارێکی ئێران: گرۆسی پاشکۆی ئیسرائیل و ئەمریکایە

سەڵاح