zagros news agency

مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانی سلێمانى بڵاوی كردەوە، لەمڕۆوە مووچەی دوو مانگی ئەمساڵى كرێكارانی خانەنشین لە سلێمانی دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 17/3/2024، بەڕێوەبەرایەتیى دەستەبەرى کۆمەڵایەتىی کرێکارانی سلێمانى، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “ئاگادارى ئەو مووچەخۆرانە دەکات، کە مووچەى خانشینانى هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەرى کۆمەڵایەتیی کرێکارانی سلێمانیى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى وەردەگرن، لەمڕۆوە 17ی 3 مووچەى مانگەکانى یەک و دووی ساڵی 2024 دابەش دەکرێت.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “دەبێت لەو مووچەخۆرانە سەردانى بانکى مەڵکەندى بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى مووچەکانیان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێم گەرانەوە بەغدا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

یاسین

سوپای ئوردن هەوڵێکی قاچاخی مادەی هۆشبەری لە سنووری سووریاوە پووچەڵ کردەوە

یاسین