ئەگەری گواستنەوەی یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری پێشووی لیڤەرپوول لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لەناو یانەی ڕیال مەدریددا زەبری زیاتری بەدەستهێنا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئاستی ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی سێشەممەی ڕابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر ئارسناڵ بە ئەنجامی 3-0 دۆڕا.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، چەند مانگێک لەمەوبەر چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی بایر لیڤەرکوزن یەکەم و تاکە پاڵێوراو بوو بۆ ئەوەی لە دوای کارلۆ ئەنچیلۆتی ببێتە ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچوو ڕێگاکە خۆشکرابێت بۆ ڕێککەوتن لە هاوینی داهاتوودا، بەڵام گومانەکان لە نێوان بەرپرسانی بێرنابیۆ دەستیپێکرد بەهۆی ناجێگیری وەرزی ئەلۆنسۆ، هەروەها ڕەنگە لەبەر ئەوەی یانەی ڕیال مەدرید پێویستی بە ‘لێدانێکی گەورە’ هەبێت لە ئاستی ڕاهێنەرایەتی و گواستنەوەدا ئەگەر ئەم وەرزە بە شێوەیەکی کارەساتبار کۆتایی بێت.

