ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە بۆنەی رۆژی جیھانی دارستان دیدارێکى زانستى بەرێوەچوو

لە هەولێر دیدارێک لە ژێر ناونیشانی “یادێک بە بۆنەی رۆژی جیھانی دارستان” بەڕێوەچوو.

دیدارەکە رۆژی دووشەممە، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و راگر و مامۆستایان و قوتابیان و ژمارەیەک لە توێژەران و ئەکادیمی و پسپۆر، لە هۆڵى سەنتەری رۆشنبیری زانکۆیی سەلاحەدین، بەشی دارستانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا چەندین تەوەرى جیاجیا تایبەت بە گرنگى و سوودەکانى هەبوونى دارستان و کاریگەرى و مەترسییەکانى گۆڕانکاریى کەش و هەوا و پاراستنى ژینگه‌ى كوردستان له‌ پیسبوون و له‌ناوچوون و هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردن و فه‌راهه‌مكردنى ژینگه‌یه‌كى پاكوخاوێندا له‌ كوردستان لەلایەن پسپۆر و شارەزایان و ئامادەبووانەوە بەشێوەیەکى زانستى گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیالۆگی دوو كەمانچە لە هەولێر بەڕێوەچوو

ART

رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی “هەورامان لە نێوان بەرداشی ململانێکان” بەڕێوەچوو

ART

فیلمی “Fighter” لە نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە

ART