zagros news agency

پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدیان

 

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی نوێی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی گەرمترین پیرۆزبایی لە میری و کەسایەتی و شێخانی ئێزدی و ئەنجوومەنی ڕووحانی ئایینی ئێزدی و سەرجەم ئێزدیانی کوردستان و جیهان دەکەین، هیواخوازین ئەو جەژنە بە خۆشی و ئارامی بەسەربەرن و هەموو ساڵێک بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە.
بەو بۆنەیەوە جەخت لەسەر پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان دەکەینەوە.

ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆمان و سەرۆک بارزانی بۆ خواست و ویستی ڕەوای خوشک و برایانی کوردی ئێزدی دووپات دەکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی ئەو ناوچە و شوێنانەی ئێزدیان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاشتەوایی و ئاوەدانی.

جارێکی دیکە جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزیدیان پیرۆز دەکەین و بە ئومێدی بەختەوەری و شادی بۆ خوشک و برایانی کوردی ئێزدی.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ی نیسانی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شای ئوردن دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات نەک تەنیا مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم بەڵکوو بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێژەی 14.1ی سەرژمێريی گشتیی دانیشتووانی عێراق بنێرێت

یاسین

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا و بریتانیا دەڵێن جیهان لە ژێر هەڕەشەی جۆراوجۆر دایە

سەڵاح