zagros news agency

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەناردەی سعوودیە بۆ ئەو وڵاتە زیاتر بووە

 

ئیدارەی وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەناردەی نەوتی سعوودیە زیاتر بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20-4- 2025، ئیدارەی وزەی ئەمەریکا خشتەی هەناردەی نەوتی وڵاتانی بۆ ئەمەریکا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 10 وڵاتی جیاواز گەیشتووەتە 5.086 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 242 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمبووەتەوە، کە ئەوکات پێنج ملیۆن و 328 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا.”

وزەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کرد، “هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کەمی کردووە، کەمکردنەکەش بە تێکڕای 136 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە هەناردەکردنی نەوتی سعوودیە بۆ ئەمەریکا زیاتر بووە.”

هەروەها ئیدارەی وزەی ئەمەریکا ڕوونیشی کردووەتەوە، “زۆرترین هەناردەی نەوت بۆ ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداو بووە، بە ڕێژەی 3 ملیۆن و 525 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش کۆڵۆمبیا دێت، بە ڕێژەی 341 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، مەکسیک بە ڕێژەی 278 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و بەڕازیل بە ڕێژەی 233 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

بەگوێرەی خشتەکە “هاوردەی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە نەیجیریا بە تێکڕا 207 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، لە ڤەنزوێلا 136 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ئیکوادۆرەوە 105 هەزار بەرمیل و لە لیبیا 56 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان ده‌رده‌كات

سەڵاح

لە ئێران هوشداریی هەستانی لافاو درا

یاسین

وەزیری بەرگریی ئێران: هێرشەکەی سەر ئیسرائیل ئامانجەکانی پێکاوە

یاسین