zagros news agency

پاپای ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد

 

دووشەممە، 21ـ4-2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای نەخۆشکەوتنی و مانەوەی ماوەیەک لە نەخۆشخانە، کە دواتر دۆخی تەندروستی باشتر بوو و نەخۆشخانەی جێهێشت،  ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

کاردینال کیڤن فارێل، سەرۆکی کارگێڕیی و دارایی فاتیکان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، پاپا فرانسیس، کۆچی دوایی کرد.

کیڤن فارێل، ڕایگەیاند “سەعات 7:35 ی دووشەممە، 21ـی نیسان 2025، فرانسیس، ئەسقەفی ڕۆما، کۆچی دوایی کرد؛ ئەو هەموو ژیانی بۆ خزمەتی خوا و کەنیسەکەی تەرخان کردبوو. ئێمە لەوەوە فێربووین لە سایەی بنەماکانی ئینجلیدا، بە ئازایی و وەفا و خۆشەویستیی گشتییەوە بژین، بەتایبەت لە هەمبەر هەژاران و پشتگوێخراواندا. ئێمە لەگەڵ ڕێز و پێزانینماندا بۆ ئەو، وەک قوتابییەکی ڕاستەقینەی یەسوعی مەسیح، دوعاخوازیی لە ڕۆحی پاپا فرانسیس بۆ ئامێزی پڕ لە خۆشەویستی و بەخشندەیی خوای تاک و تەنیا، دەکەین.”

ناوی پاپا فرانسیس، خورخێ ماريۆ بێرگۆلیۆیە و تەمەنی 88 ساڵە، لە ئەرجەنتین لەدایک بووە، لە 13ـی ئاداری 2013 بە پاپای ڤاتیکان هەڵبژێردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌ولێر

دڵشاد

هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ده‌درێت

یاسین

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی وەک دوامۆڵەت بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرکۆمار دیاریکرد

سەڵاح