پزیشكێك دەلێت رۆژو بۆ مرۆڤ سودی زۆرە بۆ ئەوەی ئەم سودە بەردەوام بێت هەندێ رێنمایی هەیە باشترە رۆژوگر لە كاتی رۆژو شكاندنجێبەجی بكات باشترین شت ڕۆژوان رۆژوەكەی پێبشكێنێت دوو سێ دەنكە خورمایە لەگەل ئاو بۆ ئەوەی جەستە تەرببێتەوە .
د. ئازاد غەفور پسپۆری خۆراك و كۆئەندامی هەرس بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ڕۆژوان لەو ماوەی بە رۆژوە جەستەی وشكدەبێت بۆیە وا باشترە یەكسەر دوای رۆژوو شكاند دەست نەكات بە خواردن سەرەتا شلەمەنیەك بخوات بۆ ئەوەی گەدە ئامادەبێت دوای 15 تا بیست دەقە دەستبكرێت بە نان خواردن .
د. ئازاد غەفور گوتیشی پێویستە رۆژوان گرنگی زۆر بدات بە ئاو خواردنەوە چونكە جەستە بە درێژای رۆژ وشك بووە بۆیە واباشترە لە نێوانبانگی مەغریب و پاش شێو ئاوێكی زۆر بوخرێتەوە .
د . ئازاد گوتیشی پێویستە خۆمان بە دوربگرین لە زێدەرۆی لە خواردن وە خواردنی پێویستیش بوخرێت وە نابێت دوای نانخواردن بخەویچونكە ئەمە زیانی بۆ جەستەت دەبێت .