سه‌رۆكی ئینیستیۆتی ئه‌مه‌ریكی- كوردی باس له ئه‌گه‌ری داخستنی چه‌ندین كونسوڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ركیا ده‌كات له ولاتان و ئاماژه به‌وه ده‌كات كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه له ناوچه‌كه.
كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا نیازی كەمكردنەوەی نوێنەر و نێردە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكای لە 30 وڵات‌دا هەیە، كە سەرەكیترینیان عێراق و سۆماڵە
بەپێی سەرچاوەكە، ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خەریكی دەستكاریكردنی سیاسیەتی دەرەوەی وڵاتەكەن، كە لە هەنگاوی یەكەمدا داخستنی ١٠ باڵیۆزخانە و ١٧ كونسوڵگەرییە
له‌م باره‌وه كاروخ خۆشناو، سه‌رۆكی ئینیستیۆتی ئه‌مه‌ریكی- كوردی بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “دۆنالد تره‌مپ، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی كه‌م كردنه‌وه‌ی تێچووه له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه یه‌كێك بوو له به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه هه‌وڵده‌دات پاره‌یه‌كی زۆر بگه‌رێنێنیته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا و تێچوی ئه‌م شوێنانه كه بارگرانین له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌م بكاته‌وه، له‌م چوار چێوه‌یه‌دا یه‌كێك له‌و بابه‌تانه ئێستا له‌سه‌ر مێزی تره‌مپدایه له‌دیراسه‌كردن و چاوی پێدا ده‌خشێنێته‌وه، نزیكه‌ی 30 باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانه له ئاستی جیهان كه هه‌ندێكیان له‌و كونسوڵخانانه له‌كیشوه‌ی ئه‌وروپان وه‌ك فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیاش و هه‌ندێكیان له‌كیشوه‌ی ئاسیان و به‌شێكیان له‌ئه‌فه‌ریقای باشوورن تره‌مپ، هه‌وڵده‌دات تێچویان كه‌م بكاته‌وه، ئه‌م كونسوڵخانانه‌ی كه پێویست نین نێرده دیپلۆماسیه‌كانی كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌چوار چێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی تره‌مپه بۆ كرم كردنه‌وه‌ی تێچووه و گێرانه‌وه‌ی پاره‌یه بۆ ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و له كۆمه‌ڵێك سێكته‌ری دیكه، تره‌مپ به‌دیدگای ئابووری سه‌یری بابه‌ته‌كان ده‌كات.
گوتیشی: ” له چوار چێوه‌ی هاوكاریه مرۆییه‌كانیش رێكخراوی (USIB)داخست كه هاوكاری زۆر ولاتانی ده‌كرد كه به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتی یان شه‌ڕه‌وه زیان مه‌ند، هه‌روه‌ها ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای داخست كه بڵنگۆی گه‌یاندنی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوو به‌زۆربه‌ی زمانه‌كانی دونیا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
گوتیشی: “تره‌مپ، ده‌یه‌وێت تێچوی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا له‌ده‌ره‌وه كه‌م بكاته‌وه له‌هه‌ندێك ولات باڵیۆزخانه‌و نووسینگه‌ی وڵاته‌كه‌ی بریاری له‌سه‌ر ده‌دات، به‌پێی ماده‌ی 2ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ، ده‌سه‌لاتی ره‌نگ ریژكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه، بۆیه پێم وایه ئه‌م بریاره یه‌كێكه له بژارده‌كان تره‌مپ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانه‌كان كه‌م بكاته‌وه كه ژماره‌یان 30 دانه‌یه.
له‌باره ئه‌گه‌ری داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، راشی گه‌یاند: عێراق چونكه رێككه‌وتنی ستراتیژی درێژ خایه‌نی هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا ئه‌م رێككه‌وتنه‌وه له‌چوار سێكته‌ر خۆی ده‌بینێته‌وه، له‌وانه دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری و كلتوری و وزه، و پێم وایه ئه‌مه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق دروست ناكات عێراق و كوردستان پێگه‌ی ستراتیژی گرنگی هه‌یه و ئه‌مه‌ریكا گره‌وله‌سه‌ر كوردستان ده‌كات كه سه‌قامگیره و لانكه‌ی پێكه‌وه ژیانه و رۆلی گه‌وره هه‌بووه له تێكشاندنی تیرۆر و بۆیه كاریگه‌ر نه‌رێنی له‌سه‌ر كوردستان و عێراق نابێت.

