دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس، بڵاوی كرده‌وه كه پارتی تائیستا وه‌ك هێزی سیاسی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق خۆی تۆمار نه‌كردووه، به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه له‌رێگای زاگرۆسه‌وه زانیاری ده‌خاته‌روو.
كاوه گه‌ردی، به‌رپرسی ژووری عه‌مه‌لیات له ده‌زگا هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “به‌ڵێ هێشتا پارتی رێكاره‌كانی خۆتۆماركردنی نه‌كردووه، به‌ڵام له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پارتی ناوی خۆی وه‌ك قه‌واره‌ی سیاسی تۆمار ده‌كات”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشووتر له ساڵی 2023 هه‌موار كراوه‌ته‌وه و هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه، و تائێستاش دیار نییه كه دوای سه‌رژمێری گشتی له عێراق گۆرانكاری له یاساكه ده‌كرێت یان نا چونكه به‌پێی سه‌رژمێری بێت كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ 420 كورسی به‌رز ده‌بێته‌وه.

