zagros news agency

عێراقچی: وه‌ڵامی هاوشێوه‌ی هه‌ر هێرشێک ده‌درێته‌وه‌

عه‌باس عێراقچی، دیپلۆماتکاری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، لە وەڵامی لێدوانەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلدا نووسیویەتی:
«ئەو خەیاڵپڵاوییەی ئیسرائیل پێی وایە دەتوانێت بەسەر ئێراندا بیسەپێنێت چی بکات یان چی نەکات، ئەوەندە لە ڕاستییەوە دوورە شایەنی وەڵامدانەوە نییە. لەگەڵ ئەمەشدا، ڕووقایمیی ناتانیاهۆ جێگەی سەرنجە کە دەیەوێت بەسەر ترەمپدا بیسەپێنێت کە لە دیپلۆماسییەتی خۆیدا لەگەڵ ئێران چی دەتوانێت بکات یان چی ناتوانێت بکات!»
ئەم وەڵامەی عێراقچی دوای ئەوە هات ناتانیاهۆ شەوی یەکشەممە لە وتارێکدا لە ئۆرشەلیم (قودس)، بە ئاماژەدان بە دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، گوتی: «ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە کاری پێ بکرێت، ئەو ڕێککەوتنەیە توانای ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ (دروستکردنی) چەکی ناووکی لەناو دەبات.»
ناتانیاهۆ هەروەها جەختی کردەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران «نابێت دەستی بە چەکی ناووکی بگات».

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا لە دوا خولەکەکان ئەڵمانیای لە جامەکە دوورخستەوە

یاسین

عومڕەکارەکان بە سەلامەتی گەیشتنەوە کوردستان

سەڵاح

ساڵی نوێ‌ دەروازە جوانەكەی هەولێر تەواو دەبێت

یاسین