zagros news agency

بەرشەلۆنە چەندی دەست دەکەوێت ئەگەر سەربکەوێت بۆ یاری کۆتایی

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئەو دەستکەوتە داراییە گەورەیەیان ئاشکرا کرد کە چاوەڕێی بەرشەلۆنە دەکەن ئەگەر سەرکەون بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لەکاتێکدا بلاوگرانا خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئینتەرمیلان لە یاری چووندا لە قۆناغی پێش کۆتایی لەنێو یاریگای لویس کۆمپانیس.

ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر یانە کەتەلۆنییەکە سەربکەوێت بۆ یاری کۆتایی داهاتووی میونشن، دەتوانێت ٢٠ ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت، بەمەش کۆی داهاتەکەی بۆ خولی ئێستا دەگاتە ١١٥ ملیۆن یۆرۆ، ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوەکەش ئەگەری هەیە بگاتە ١٤٢ ملیۆن یۆرۆ.

دەستکەوتە داراییەکان تەنها لە خەڵاتەکانی پاڵەوانێتییەکەدا سنوردار نین، چونکە پێشبینی دەکرێت بەرشەلۆنە پشکی داهاتی پەخشی تەلەفزیۆنی لە ئیسپانیا وەربگرێت، کە ئەگەری هەیە بگاتە 30 ملیۆن یۆرۆی زیادە، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرجەم یانەکانی تری ئیسپانیا لە ڕکابەرییەکان دوورخرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

بایرن میونخ فرایبۆرگی گۆڵباران کرد

یاسین

ئامارەکانی موحەمەد سەڵاح لیڤەرپول نیگەران دەکات

یاسین