zagros news agency

وردەکاری پێکانەکەی مۆدریچ بڵاوکرایەوە

دوای ئەوەی لەیاری ڕابردووی یانەی ئەی سی میلان بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆس لوکا مۆدریچی ئەستێرەی ڕۆسۆنێری دووچاری بەرکەوتنێکی توند بوویەوە و نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات بەهۆی ئازارەوە،ئەمڕۆ میلان وردەکاری پێکانەکەی بڵاوکردەوە.

بەپێی بەیاننامەکەی یانەی ئەی سی میلان بێت،مۆدریچ ئێسکی چەپی ڕوومەتی شکاوە و دەبێ نەشتەگەری ئەنجام بدات،کە بەهۆی ئەمەوە لوکا ناتوانێت بۆ یاریەکانی داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات.

ئەوەی جێگای سەرنجی هاندەرانی هەڵبژاردەی کڕواتیایە لەم بابەتەدا بەشداری کردنی شازادە مۆدریچە لە مۆندیالدا،کە بەپێی سەرچاوەکان بێت یاریزانەکە دەتوانێت بۆ مۆندیال یاری بکات بە ماسکی پارێزەری ڕوخسارەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵۆنسۆ ڕای خۆی دەگۆڕێت لەسە ڕۆدریگۆ

یاسین

دوایین هەواڵ لەبارەی گەڕانەوەی گۆندۆگان بۆ مانسیتی

یاسین

کاماڤینگا لەبەردەم بژاردەی ڕۆیشتن لە ڕیاڵ مەدرید

ahamd.luqman