zagros news agency

ئاسایشی هه‌ولێر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگیر كرد

 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولیر رایگه‌یاند، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد.

ئاسایشی هه‌ولێ وتیشی، ئه‌و بانده‌ لە شه‌ش تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوو تۆمەتباریان ئافرەتن و خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، بەناوەکانی( ش ، ش ، ع) و( ص ، ع ، ع) و (ي ، هـ ، ي) و (ر ، ر ، م) و ( د ، ر ،ف ) و (م ، ص ، ک).

باسی له‌وه‌ش كرد، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستمان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ و مەریجوانە)دا گرت، هەروەها دوو (دەمانچەی) بێ مۆڵەتو یەک (نارنجۆک) و کەلوپەلی پێوان و کێشانی ماددەی هۆشبەریان پێگیرا.

له‌ كۆتاییدا ئاسایشی هه‌ولێر وتی، سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کە هەمیشە لە پێدانی زانیاری هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمانن.

https://www.facebook.com/watch/?v=1328138475685398&rdid=RKUl40LBQXNGFLZJ

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران: ئەمریکا توانای پاراستنی سوپاکەی خۆی نەماوە

سەڵاح

داواکاری گشتیی ئێران: بڵاوکردنەوەی دەنگۆ دەربارەی کوژران ئیسماعیل هه‌نیە سزای لەسەرە

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ دوو خاڵی گرنگی لە یاریگای خۆی لەدەستدا

یاسین