zagros news agency

فینلەندا بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکات

پەرلەمانی فینلەندا بە زۆرینەی دەنگ یاسایەکی پەسەند کرد کە بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکات. ئەم یاسایە لە ١ی ئابی ٢٠٢٥ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی یاساکە، قوتابیان ناتوانن مۆبایلی زیرەک لەگەڵ خۆیان ببەنە قوتابخانەکان، تەنها لە حاڵەتە زۆر پێویستەکان و دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە مامۆستا، دەتوانن بۆ ماوەیەکی کاتی مۆبایل بەکاربهێنن.
هۆکاری سەرەکی قەدەغەکردنی مۆبایلی زیرەک لە قوتابخانەکان، کاریگەریی نەرێنی ئەم ئامێرانەیە لەسەر ئاستی تێگەیشتن و سەرنجی قوتابیان.
بەپێی لێکۆڵینەوان، بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی خوێندن دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توانای قوتابیان لە وەرگرتنی زانیاری و چارەسەری کێشەکان.
فینلەندا، وەک یەکێک لە وڵاتە پێشەنگەکان لە بواری پەروەردە، بەم یاسایە هەوڵ دەدات ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاوتر بۆ قوتابیان فەراهەم بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامان حوسێن بۆ زاگرۆس: باوه‌ڕمان به‌درۆی هیچ فراكسیۆنێك نییه‌ بچێته‌ لای سودانی و ببێته‌ ده‌م راستی عێراق

یاسین

ئەمشەو جەنگی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچیت لەنێوان ناپۆلی باشوور و یۆڤانتۆسی باکوور

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح