سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌وه ده‌كات كه پێشڤه‌چونی باش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌ت و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، ئه‌مرۆ 3ی5ی2025 له‌گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس كارزان سه‌باح هه‌ورامی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌شاری دووكان به ئاماده‌بونی مه‌سروور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی و پاڤیڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، هه‌نگاوی باشتر چونه پێش له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه”.
راشی گه‌یاند: هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت نزیك بوه‌ته‌وه و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م خێراتر بووه كه ئه‌مه‌ش به‌رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت و ئه‌و بابه‌تانه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه له‌نێوان هه‌ردوولا بابه‌تی ستراتیژی بوون په‌یوه‌ندی به داهاتووی ئیداره‌دانی كوردستانه‌وه هه‌یه.

