zagros news agency

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتمەداری تورکیا و هاوسەرۆکی پێشووی دەم پارتی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەییا ئۆندەر)ـم پێ گەییشت.

خوالێخۆشبوو سری سورەییا ئۆندەر کە ئەندامی شاندی ئیمرالیش بوو، بەشی زۆری ژیانی خۆی بۆ خەباتی سیاسی و ئاشتیانە تەرخان کرد و هەوڵەکانی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا جێگەی پێزانینێکی زۆرە.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و هەڤاڵ و هاوفکرانی خوالێخۆشبوو سری سورەییا ئۆندەر و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی دەم پارتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
3ی ئایاری 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا تێکدانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی باشووری پایتەختی قەدەغە کرد

سەڵاح

کەشناسی: لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفر بارین روو لەهەندێ ناوچە دەکات

سەڵاح

ئەکسیۆس : ترەمپ فەرمانی بە سوپا کردووە هێرش نەکرێتە سەر ئێران

گوران