zagros news agency

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت یاریگای هەولێری نێو دەوڵەتی نۆژەن دەکرێتەوە

 

سەرۆکی کاتیی یانەی هەولێر ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەى نزیکەى دوو ملیار دینار، یاریگای هەولێری نێودەوڵەتی نۆژەن دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی ئایاری 2025، تاهیر سابیر، سەرۆکی کاتیی یانەی هەولێر، ڕایگەیاند “یاریگه‌ی شەهید فەرەنسۆ هەریری” لە سەر فەرمان و ڕەزامەندى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەى ملیارێك و 900 ملیۆن دینار، نۆژەن دەکرێتەوە. بەڵام لە دواى کۆتایهاتنى خولى ئەستێرەکانى عێراق.”

سەرۆکی کاتیی یانەی هەولێر دەڵێت: لە سەرتایی مانگى حوزه‌یرانى ئەمساڵ، دەستدەکرێت بە نۆژەنکردنەوەى چیمەن و تراکى یاریگەی هەولێر.

دەشڵێت: یاریگای “شەھید فەڕەنسۆ ھەریری” یاریگایەکی نێودەوڵەتی یانەی ھەولێرە و بە دووەم گەورەترین یاریگای وەرزشی لە عێراق دادەنرێت، لەگەڵ دروستبوونی یانەی ھەولێر دروستکراوە و لە کۆتای ساڵی 2001 بە ناوی شەھید “فەڕەنسۆ ھەریری” کراوە.

گوتیشی: جۆری چیمەنی یاریگاکە جۆرى (هاى بێرد) کە زۆربەى یاریگا گەورە و جیهانییەکان بەو چیمەنە فەرشکراوە ، بۆ چوار وەرزی ساڵ دەشێت.

تاهیر سابیر، ڕاشیگەیاند “کۆمپانیای جێبەجێکار، کۆمپانیایەکی ناوخۆییە یاریگاکە نۆژەن دەکاتەوە.”

 

 

 

K24

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Kingdom of the Planet of the Apes” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی كۆتایی دووه‌م خولی رۆشنبیریی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانیی بوو

دڵشاد