نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كێتی ئه‌ورووپا هه‌ڵوێستیان روونه ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكوومه‌ت په‌یامیان هه‌بووه له‌و باره‌وه پشتیوانی پرۆسه‌ی دیموكراتی ده‌كه‌ن.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی له‌وه‌كردووه كه هه‌ڵبژاردن له كوردستان بكرێت و پشتیوانی له پرۆسه‌ی دیموكراتی كردووه، ئێستاش كه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه و حكوومه‌ت دروستنه‌كراوه یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌په‌رۆشه به‌وه‌ی زوو حكوومه‌ت پێكبهێنرێت”.
راشی گه‌یاند: له‌سه‌ردان و شانده‌كانی خۆیان بۆ كوردستان ئه‌مه‌یان باس كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن حكوومه‌ت پێكبهێنرێت.

