zagros news agency

پاریس سانجێرمان ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئارسناڵ تەواو کرد

 

پاریس سانجێرمان ئامادەکارییەکانی بۆ یارییە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمرۆ بەرامبەر ئارسناڵ لە چامپیۆنزلیگ تەواو کرد.

بڕیارە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، پاڵەوانی فەرەنسا لە یاریگای پارک دی پرینس میوانداری ڕکابەرە ئینگلیزەکانی بکات.

پێشتریش یاریزانانی لویس ئێنریکی لە یاریی گەڕانەوەدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو، عوسمان دێمبلی گۆڵی یەکەمی تۆمارکردبوو.

هاندەرانی پاریس سانجێرمان دڵنیاکرانەوە دوای ئەوەی سەرجەم ئەستێرەکانی تیپەکە بەشدارییان لە کۆتا مەشقەکاندا کرد، بە سەرۆکایەتی دێمبلی درەوشاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تره‌مپ به‌نیازه‌ بە 5 ملیۆن دۆلار مافی نیشتەجێبوون بەوانە بدات کە دەیانەوێ لە ئه‌مریكا بژین

یاسین

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادی 16ی ئابدا

یاسین

زیاد كاكە رەزا : پارتی هیچ كات لە بەرپرسیارەتی راناكات

گوران