zagros news agency

حیزبوڵڵا داوای لە ئەفسەرانی سوپای پاسداران کردووە لوبنان بەجێ بهێڵن

 

سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئەلعەرەبییەیان گوتووە، بەرپرسانی حیزبوڵڵا داوایان لە ئێران کردووە هیچ کام لە ئەفسەرانی سوپای پاسداران لە لوبنان نەهێڵێتەوە.

هۆی ئەم داواکارییەی حیزبوڵڵا، نیگەرانیی ئەم حیزبەیە لە ئەگەری تیرۆرکرانی ئەو کەسانە لە لایەن ئیسرائیلەوە. بە گوتەی حیزبوڵڵا، ئەم تیرۆرانە لەوانەیە بە ئامانجی گوشارخستنە سەر تاران و تێکدانی ڕەوتی وتووێژەکان لەگەڵ واشینگتۆن ئەنجام بدرێن.

دەگوترێت بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ هەتا ببێتە ڕێگر لە بەردەم پێشکەوتنی بەرنامەی ناوکیی ئێران و ڕەوتی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران ڕابگرێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەندێک لە ئەفسەرانی سوپای پاسداران لە لوبنان ئامادەن و بە ڕێوشوێنی توند و وردی ئەمنییەوە هاتوچۆ دەکەن. ئەم کەسانە زۆر ئاگاداری خۆیانن بۆ ئەوەی هیچ جۆرە هەڵەیەکی هەواڵگرییان لێ ڕوو نەدات؛ چونکە ئیسرائیل لە کاتی شەڕی ئەم دواییەدا توانیبووی ژمارەیەک لەو ئەفسەرانە تیرۆر بکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەلعەرەبییە، زۆربەی ئەم کەسانە لە ناوچانێکی دوور لە چاوی ناوەندە چاودێرییەکان، بەتایبەت لە زاحیەی باشووری بێرووت و ناوچەی بیقاع، نیشتەجێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال مەدرید بە لێدانی سزا سێ خاڵی کۆکردەوە

یاسین

هۆشداری لەبارەی داخستنی گەرووی  هورموز لە ئەگەرەی جەنگدا

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو

یاسین