ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌پێی ئه‌و لێدوانانه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌بێت تا كۆتایی مانگی 9ی ئه‌مساڵ چه‌ك له‌ده‌ستیان وه‌ربگیرێته‌وه .
د.ئه‌شواق جاف، بۆ زاگرۆس گوتی: “به‌پێی كارنامه‌ی كابینه‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت و به‌پێی لێدوانه‌كانیشی بێت تا 30ی9ی ئه‌مساڵ ده‌بێت هیچ هێزێكی بیانی له عێراق نه‌مێنێت و چه‌ك به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و ئه‌مه‌ش دواده‌رفه‌ته له‌به‌رده‌م گروپه چه‌كداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك راده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.
راشی گه‌یاند: هه‌ندێك له گروپه‌چه‌كداره‌كان چه‌كیان داناوه و به‌شێكیشیان ماون.

