zagros news agency

موسیالا پێشهاتەکانی باری جەستەیی ئاشکرا دەکات

 

جەمال موسیالا یاریزانی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن دوایین پێشهاتەکانی بەرنامەی چاکسازی و پلانی گەڕانەوەی بۆ یاریگا دوای ماوەیەک دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە ئاشکرا کرد.

لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، موسیالا دەڵێت: “من دۆخم باشە، من پەیڕەوی لە بەرنامەی ڕاهێنانەکانم دەکەم، شتەکان بە باشی دەڕۆن، ئێمە لەسەر ڕێڕەوی ڕاستین”.

ئەو یاریزانە ڕوونی کردەوە کە تا ئێستا وادەی گەڕانەوەی بۆ مەشق و ڕاهێنانە کۆمەڵەکان یەکلایی نەکراوەتەوە و دەشڵێت “بەڕاستی دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ بەشداریکردن لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا؛ ئەوە ئامانجمە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

کێبڕکێی لەنێوان تاکتیک و بڕیارەکانی ڤاردا

ahamd.luqman

ئەنچیلۆتی: هەڵسوکەوتی ڤینیسیۆس باشتر بووە

یاسین