یه‌كێك له سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، قسه بۆ زاگرۆس ده‌كات له‌باره‌ی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵأتانی عه‌ره‌بی له‌به‌غدا و ئاماژه به‌وه ده‌كات: چۆن عێراق ده‌یه‌وێت گرفتی وڵأتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، له‌كاتێكدا خۆشی به‌ده‌ست گرفتی ناوخۆییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئه‌مرۆ 17ی5ی2025 كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت، وێرای ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی وه‌ك (ئه‌رده‌ن و كوێت و سعودیه و سووریا و مه‌غرب) به‌شداریان نه‌كردووه و له ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌شدارن، له‌هه‌مان كاتدا ده‌نگێكی نارازی له كوردستان و عێراقیش به‌رز بوه‌ته‌وه كه كۆنگره‌كه نزیكه‌ی 700 ملیۆن دۆلاری تێچووه، كه‌چی عێراق له‌خراپترین دۆخی خزمه‌تگوزار و بێ كاره‌بایی و قه‌یرانی هه‌لی كار‌و نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسییه، له‌هه‌مان كاتدا به‌غدا چه‌ند مانگێكه به‌بێ پاساو مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان به‌بێ پاساو راده‌گرێت و ئاماده نییه پرسی نه‌وتی له‌گه‌ڵ كوردستان چاره‌سه‌ر بكات و 54 ماده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه، ئه‌مرۆش 40 ملیۆن دۆلاری بۆ غه‌زه و لوبنان به‌خشی كه‌چی یه‌ك دیناری بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی كیمیاباران و ئه‌نفال دانه‌ناوه.
د.ڤیان ده‌خیل، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “پێم سه‌یره كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و هه‌موو پاره‌ی بۆ خه‌رج كراوه، له‌كاتێكدا مووچه‌خۆرانی كوردستان 20 رۆژ مووچه‌یان له‌به‌غداوه دواكه‌وتووه، و ئاماده‌ن پاره بۆ شتی واخهرج بكه‌ن كه‌چی بۆ مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌ڵێن پاره‌ی سیوله‌مان نییه، عێراق ده‌یه‌وێت بلێت من ده‌بمه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی كه‌چی ناتوانێت له‌ئاستی ناوخۆدا گرفته‌كان چاره‌سه‌ربكات، ماف به مووچه‌خۆرانی خۆی نادات، پاره‌یان لێ گل ده‌داته‌وه و بودجه‌ی كوردستان نانێرێت، كه‌چی ئاماده‌یه پاره ته‌رخان بكات بۆ وڵات و شوێنه‌كانی دیكه، ئه‌مه چ عه‌قڵیه‌تێكه تۆ گه‌لی خۆت برسی بكه‌یت كه‌چی پاره بۆ شوێنی دیكه ته‌رخان بكه‌یت، له عێراقدا 54 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێلكراوه و سه‌روه‌ری وڵات نه‌ماوه و گرفته‌كان گه‌یشتونه‌ته لوتكه، كه‌چی خۆت بكه‌یته ناوه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، له‌كاتێكدا ده‌بوو عێراق ته‌جاوزی ئه‌و گرفتانه‌ی بكردبایه، ئینجا ده‌توانی باس له چاره‌سه‌ر گرفته‌كان بكات له ناوچه‌كه.
راشی گه‌یاند: عێراق ئێستا ده‌بێت بگه‌رێت به‌دوای چاره‌سه‌ری پرسی گازی ئێران كه ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی چیتر گاز له‌و وڵاته نه‌كڕێت، ئه‌م هاوینه عێراق رووبه‌رووی قه‌یران ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت كه‌می كاره‌با و له‌هه‌مان كاتدا هێشتا گرفتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و عێراق زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه له راوه‌ستانی نه‌وتی كوردستان كه‌چی ئاماده‌یه نییه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكات، له‌هه‌مان كاتدا ئابووری عێراق تووشی داڕمان بووه پاره‌یه‌كی زۆری كاش دێته وڵات هه‌موو ده‌درێت به‌مووچه هێزی چه‌كدار و فه‌رمانبه‌ر و ئه‌م وڵاته ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی فه‌رامۆش كردووه، سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی كشتوكاڵی و بازرگانی و پیشه‌سازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وێران بووه.
ده‌شڵێت: “به‌داخه‌وه كۆمه‌لیك گرفتی گه‌وره له عێراق هه‌یه، تائێستا به‌عه‌قلیه‌تی حزبی و خێله‌كی و تایفه‌گه‌ری لێی ده‌ڕوانێت، له‌پرسی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه هیچ بونێكی نه‌بێت هاتووه كه‌وتوه‌ته‌وه دژایه‌تی كردن و برسكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی و هه‌ر رۆژه‌و به‌بیانوی و هۆكارێك مووچه دواده‌خه‌ن جیاله‌وه‌ش ئیستا عه‌قڵیه‌تێك له عێراق دروست بووه كێ دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات ئه‌وه ده‌بێته پاڵه‌وانی شاشه‌كان و جه‌ماوه‌ری ده‌بێت به‌داخه‌وه به‌م عه‌قڵیه‌ته‌وه ئیداره‌ی عێراق ناكرێت.

