zagros news agency

پێشمەرگایەتی گەورەترین شانازی سەرۆک مسعود بارزانی

٦٣ساڵ بەرلەئێستا لەو ساتە وەختە ناخۆشانەی کە دوژمنان وداگیرکارانی کوردستان بە ھەموو ھێزو توانایەکیانەوە ھەولی کپکردنی دۆزی رەوای گەلی کوردستانیان دەدا ،سەرۆک مسعود بارزانی لە ٢٠ی ئایاری سالی ١٩٦٢ دەبێتە پێشمەرگەی کوردستان ،لەم رێکەوتەیە پێشمەرگایەتی بوویتە گەورەترین شانازی سەرۆک مسعود بارزانی ،بۆیە ھەمیشە وەک پێشمەرگەو رابەرێک ،خەمی گەڵ ونیشتیمانی لەسەر شان ھەڵگرتووە،و روحی خۆی خستووەتە بەردەم ئاییندەی گەلەکەی ،ھەمیشە لە ژیانی سیاسی وپێشمەرگایەتیدا، خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و،پێشمەرگایەتی لە سەرووی هەموو جۆرە پێناسە و پلە و پایەیەک بووە، بە گەورەترین شانازی دادەنێت، ئەمە وای کرد سەرۆک مسعود بارزانی ببێتە‌ به‌شێكی گرنگی مێژوویی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، مێژووی خەبات وقوربانیدانی گەلەکەمان بەبێ باسکردنی مێژووی پر لەسەروەری رێبازی بارزانی وسەرۆک مسعود بارزانی ھیچ بەھاو نرخێکی نیە ، ھەمیشە وەک بەشێکی جیانەکراو لەمێژووی شۆرش وخەباتی گەلی کوردستان ئەژمار دەکرێت ،چونکە لەھەموو قۆناغەکانی ژیانی سیاسی وپێشمەرگایەتی کوردستان رۆڵێکی سەرەکی ویەکلاییکەرەوەی ھەبووە ،خاوەنی ئیرادەیەکی بەھێز بووە بۆ فیداکاری وخەبات وتێکۆشان ،
سەرۆک مسعود بارزانی كاریزماێکی بەهێزە بەھۆی مێژوو ئەزموونی تەنیا رەمزی حزبێك نییە، بەڵكو بۆ پارچەکانی دیکەی كوردستانیش مایەی ئومێدو بەردەوامبوونە بۆ خەباتی رزگایخوازی گەلی کوردستان ،
لەماوەی ٦٣سالەی پێشمەرگایەتی ورابەرایەتیدا بۆ ساتێکیش کۆلی نەداوە ،دواجاریش لە شەڕی تیرۆرستانی داعشدا ،سەركردایەتیی شەڕێكی جیهانیی دژی تیرۆری كردووە و جیهان قەرزاری سەرۆك و پێشمەرگە و گەلی كوردستانن، چونکە بوونە پارێزەری خاک ومرۆڤایەتی ، ئەوەی لەسەر ئەرزی واقعدا بە خوێن و قوربانیدانی خۆی، كوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو،بەرابەرایەتی سەرۆک بارزانی کە ئەستەمە هیچ كەس و لایەنێك بتوانێت ئەو راستیە مێژوویە بشارێتەوە،كەلەم پێناوەدا(1921)شەھیدو(10757)بریندارو(63)دیل وبێ سەروشوێنی دابۆیە ئەفسانەی داعشیان تێكشكاند ،دوای رووداوەکانی 16ی ئۆكتۆبەریش بەحیکمەتی سەرۆک بارزانی ھەمووگەلە كۆمەكییەكانی بەتال کرانەوە خاک وخەلکی کوردستانی پاراست ، ئەمەش وایکرد تاھەتایە سەرۆک مسعود بارزانی وەك سیمبولێك بۆبەرخودانی پێشمەرگەو گەلی كوردستان بمێنێتەوە…
لەناخەوەدڵمەوە پیرۆزبایی پیرۆزترین پلە وپایە لەسەرۆک بارزانی دەکەین کە بۆماوەی 63سالە پێشمەرگەى رێگەى ئازادی و رزگارى و بەیەکەوەژیانە لە کوردستان …
خوای گەورەتەمەن درێژوتەندروست باشی بكات بۆگەلی كوردستان…

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیاندراوێک لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتییەوە

دڵشاد

شاندێكی باڵای عێراق پاش كه‌مێكی دیكه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر

سەڵاح

دادگای فیدڕاڵی: سكاڵایەك بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بە خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان تۆمار كرا

سەڵاح