zagros news agency

سوپای ئیسرائیل دەستپێكی هێرشی زەمینیی فراوان لە غەزە ڕادەگەیەنێت

 

سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینیی بەرفراوانی لە ناوچەکانی باکوور و باشووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی نوێدا کە ناوی “ئۆپەراسیۆنی گالیسكەكانی گیدۆن”ی لێنراوە.

سوپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان “ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی بەرفراوانیان لە باکوور و باشووری کەرتی غەزە دەست پێكردووە، ئەمەش ڕۆژێک دوای چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر فەلەستین بۆ فشارخستنە سەر حەماس.”

بەپێی كەناڵی ئەلعەرەبییە، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە چەند ناوچەیەک لە باکووری غەزە پێشڕەوی دەکەن.

ڕۆژی هەینی، سوپای ئیسرائیل فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لە کەرتی غەزە ڕاگەیاندووە.

لەم قۆناغەی هێرشدا هێزە سەربازییەکان لە ڕێگەی وشکانییەوە دەچنە پێشەوە بۆ ئەوەی وردەوردە بەشێکی گەورەی غەزە كۆنترۆڵ بكەن و خۆیان بۆ ئامادەبوونی سەربازیی درێژخایەن لە کەرتی غەزە ئامادە دەکەن، بە ئامانجی نەهێشتنی حەماس و لەناوبردنی تونێلەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی وەڵامێکی توندی تۆتنهام دەداتەوە

یاسین

كونسوڵخانەی ئەمریكا جەخت لە گرنگیی خزمەتگوزارییەكانی نێو پرۆژەی (هەژماری من) دەكاتەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح