zagros news agency

وەزیرێکی ژاپۆن بەهۆی وەرگرتنی ‘برنج’ بە دیاری دەستی لەکارکێشایەوە

 

تاکو ئیتۆ، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان و سامانی ماسی ژاپۆن، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی ‘برنج’ـی بەدیاری وەرگرتووە.

کەناڵی ‘NHK’ـی ژاپۆنی لەسەر زاری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ‘شیگێرو ئیشیبا’ بڵاویکردووەتەوە، کە دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکەی قبوڵ کردووە، هەروەها وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند، “لە نێو ئازارەکانی هاووڵاتیان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی برنج، ئەوەی گوتوومە بە تەواوی نەگونجاو بوو، لە دڵەوە داوای لێبوردن لە گەلی ژاپۆن دەکەم.”

چیرۆکەکە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستیپێکردووە، کاتێک  تاکو ئیتۆ، لە میانی بۆنەیەکی فەرمیدا گوتی “لە ژیانیدا هەرگیز برنجی نەکڕیوە، چونکە وەک دیاری وەریدەگرێت.” ئەم لێدوانە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا بوو، بەو پێیەی نرخی برنج بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووتەوە، ئەمەش وایکرد حکوومەت برنجی یەدەگی هەڵگیراو بخاتە بازاڕەوە تاوەکوو نرخەکەی زیاتر بەرزنەبێتەوە.

سەرۆکی پارتی کۆمیتۆی ژاپۆنی ڕەخنەی توندی لە وەزیرەکە گرت، دواجار بووە هۆی ئەوەی وەزیری کشتوکاڵ دەست لەکار بکیشێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پۆلیسی بەرلین خێوەتی مانگرتوانی لایەنگری فەڵەستینی کۆکردەوە

یاسین

شەڕ و ناکۆکیی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیانی بە ئابووریی عێراق گەیاندووە

سەڵاح

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه کۆبوونه‌وه‌

سەڵاح