ئەمیرە ئەنوەر
گرنگی سەردانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بۆ واشنتۆن لەم ساتە هەستیارەدا کە رۆژهەڵاتی ناوەراستی پێدا تێپەردەبێت، وهرچهرخانێكی مێژووی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووریه چونكه ئهو دووگرێبهستهی كراون بههایان 110 ملیار دۆلاره، كه كوردستان لهسهر نهخشهی وزهی جیهان بههێزتر دهكات، واژوو کردنی دوو گرێبەستی گەورەچەندین ملیار دۆلار لە نێوان هەرێم و کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەو گرێبەستانە کرد واتە پشتیوانی ترەمپ و حکومەتی ئەمریکایه بۆ ههرێمی كوردستان.
ئەم گرێبەستانە پاشكۆی گرێبەستی پێشووترن لەگەڵ ئەم کۆمپانیایانە بە پێی یاسای نەوت و غاز کراوە واتە ئەم گرێبەستانە نوێ نین و تەواوکارین و تەواو یاسایی و دەستورییە ، بە پرسی ئەنجومەنی باڵای نەوت و غاز کە لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت تێدا بەشدارن کراوە و نوێنەریان لە کاتی واژووکردنەکە ئامادەبوون، بۆیه هیچ گرفتێكی یاساییان نییه و بهپێی مادهكانی دهستوور مامهڵهیان لهگهڵ كراوه.
ئەم گرێبەستە بۆ هەرێم و عێراق گرنگن و هەردووكیان لێی سودمەنددهبن بهتایبهت لە رووی بەرهەمهێنانی کارەباو غازی ماڵان و ژێرخانی ئابووری بههێز دروست دەکات بە دڵنیاییەوە، مسروور بارزانی، سەرکردەیەکی دونیابین و دووربینەو هەنگاوەکانی بۆ ئێستا و داهاتوویەکی دوورە کە زۆر پرشنگدار دەبێت بۆ گەلی کورد ئهوهی كراوه دهسكهوتێكی گرنگه بۆ بههێزكردنی پێگهی كوردستان له ناوچهكه، بەداخەوە دەبوایە ئەم گرێبەستە دەمێک بووایە ئەنجامدرا با ، چونکە سوودێکی زۆری بۆ هاوڵاتیان دەبیت و هەموو هاوڵاتییەک لێی سوودمەند دەبن.
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی بەهێزی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش و گەشەپێدانی ئابووری لەکوردستان.

