zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا . هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی و پێویستیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.

ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان ، هەروەها دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: یەكهەڵوێستی و یەكگوتاری میدیاكان بەرامبەر بە ڕۆژئاوای كوردستان، جێگای ڕێز و پێزانینە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

سەڵاح

لە واشنتۆن، سەفین موحسین دزەیی، لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکا کۆبووەوە

دڵشاد