zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ برادلی سمیس بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی کرا.
بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، سەرسامی خۆی بە پێشکەوتنەکانی پڕۆژەی (هەژماری من ) نیشاندا و هەموو پشتیوانییەکی وەزارەتەکەی بۆ پڕۆژەکە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و گوتی پێزانینێکی زۆرمان بۆ هەوڵ و چاکسازییەکانی سەرۆکی حکومەت لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا ،بە تایبەتی لە بواری داراییدا هەیە و ئەو چاکسازییانە دەکرێ ببنە نموونە بۆ وڵاتانی تریش.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکای کرد لە چاکسازییەکان و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە چاکسازییە داراییەکان و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان دووپاتکردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ يادى ئه‌نفالى باديناندا

دڵشاد

نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی کورستان سزادانی حکومەتی هەرێمە یاخود سزادانی تەواوی گەلی کوردستانە

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

یاسین