ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م گرێبه‌سته بۆ بواری غاز كراوه ته‌نیا كوردستان لێی سوودمه‌ند نییه، به‌ڵكوو پرۆژه‌یه بۆ هه‌موو عێراق و له‌و رێگایه‌وه ژێرخانی ئابووریی كوردستان و كه‌رتی وزه، به‌تایبه‌ت غاز به‌هێز ده‌كات كه ئێستا عێراق گیرۆده‌ی نه‌بوونی كاره‌با و قه‌یرانه له‌و كه‌رته‌دا له‌و رووه‌وه كوردستان ده‌بێته جێگره‌وه‌ی غاز و كاره‌بای ته‌واوی عێراق كه ئێستا پشتی پێ ده‌به‌سترێت.
د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌وه‌ی گرنگه، هه‌ردوو وه‌زیر له ئیداره‌ی تازه‌ی تره‌مپدا رۆڵێكی به‌هێزیان هه‌یه له داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و ده‌توانن له‌داهاتووشدا كاریگه‌رییان هه‌بێت له گۆڕانكاریی ناوچه‌كه. ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌مه‌ریكا، جگه له‌وه‌ی كه له رووی سیاسییه‌وه گرنگ بوو، له هه‌مان كاتدا توانییان كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بهێننه كوردستان و به به‌های 110 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
گوتیشی: ” تێڕوانینی ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا زیاتر تێروانینێكی ئابوورییه به‌مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌مه‌ریكا، بۆیه ئه‌وه‌ی كوردستان كردوویه‌تی راكێشانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه به‌ئامانجی دروستكردنی هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ردوولا و دواجار له‌م رێگایه‌شه‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت زیاتر له جاران پشتیوانیی كوردستان بكات، ئه‌م جاره ته‌نیا تێڕوانینی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا نییه له‌سه‌ر پشتیوانیی كوردستان، به‌ڵكو له ئاستی گه‌وره كۆمپانیاكانیان به‌رژه‌وه‌ندییان له كوردستان دروست بووه و ده‌یانه‌وێت هاوكاریی زیاتری كوردستان بكه‌ن، جیاله‌وه‌ش ئه‌م گرێبه‌ستانه وه‌ڵامی زۆر بابه‌ت ده‌دەنه‌وه كه چه‌ند ساڵه به سیاسه‌تێكی نادروسته‌وه له به‌غداوه هه‌وڵ ده‌درێت گیروگرفت له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان دروست بكرێت و هه‌ر مانگه‌و به‌بیانوویه‌كی جیاواز مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دواده‌خه‌ن و نایده‌ن، له‌م رووه‌وه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌م گرێبه‌سته بۆ بواری غاز كراوه ته‌نیا كوردستان لێی سوودمه‌ند نییه، به‌ڵكوو پرۆژه‌یه بۆ هه‌موو عێراق و له‌و رێگایه‌وه ژێرخانی ئابووریی كوردستان و كه‌رتی وزه، به‌تایبه‌ت غاز به‌هێز ده‌كات كه ئێستا عێراق گیرۆده‌ی نه‌بوونی كاره‌با و قه‌یرانه له‌و كه‌رته‌دا له‌و رووه‌وه كوردستان ده‌بێته جێگره‌وه‌ی غاز و كاره‌بای ته‌واوی عێراق كه ئێستا پشتی پێ ده‌به‌سترێت.

