ئاری نانه‌كه‌لی
ڕۆژی 19ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا كرد كه هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی( ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros)، به‌به‌های 110 ملیار دۆلار گاز له كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنن، دواتر جوڵه دیپلۆماسییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا بووه باس و خواستی هه‌موو میدیا جیهانییه‌كان، چونكه له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تڕه‌مپه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه دووه‌مین و گه‌وه‌ترین جوڵه‌ی ئابووری و دیپلۆماسییه. سه‌رۆكی حكوومه‌ت ته‌نیا له‌ماوه‌ی 5 رۆژدا نزیكه‌ی 15 دیداری گرنگی هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كه دوو دیداریان زۆر گرنگ بوو، ئه‌وانیش بینینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌هه‌ردووكیان داڕێژه‌رو دیدگای نوێی ئیداره‌ی دۆناڵ تره‌مپن، به‌تایبه‌ت ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه خۆشی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكایه، ئاراسته‌ی لێدوانه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكای به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان زیاتر روون كرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌تۆڕی ئێكس، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وه‌زیرانی كوردستان، ده‌نووسێت: لە کۆبوونەوەدا پشتگیری بەردەوامی ئەمەریکا بۆ بەهێزی و خۆڕاگریی هەرێمی کوردستان دووپاتکرایه‌وه کە بۆ سەقامگیری عێڕاق و سنووری ناوچەکە گرنگە. قسه‌كانی (ماركۆ)، به‌ناوی ئیداره‌ی دۆناڵ تره‌مپه‌وه بوو و شه‌رعیه‌تی ته‌واوه‌تی دایه ئه‌و دووگرێبه‌سته‌ی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و كوردستان هه‌یه و پشتیوانی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌شی بۆ كوردستان دووپات كرده‌وه.
گرنگی ئه‌م سه‌ردانه له‌وه‌دایه كه دووباره كوردستان نه‌خشه‌ی وزه‌ی نوێی ناوچه‌كه له‌بواری گازی سروشتی داده‌رێژێته‌وه و ئه‌م جاره ته‌نیا بۆ ناوخۆی كوردستان نابێت، به‌ڵكو ته‌واوی عێراق له‌و پرۆژه‌یه سودمه‌ند ده‌بێت و ده‌بێته ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووری كه‌رتی وزه له ناوچه‌كه، گرنگی ئه‌م سه‌ردانه ته‌نیا بواری ئابووری نه‌بوو، به‌ڵكو له دوای 2003 په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بووه و نه‌گۆڕبووه، به‌ڵام ئه‌م جاره سه‌قفی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه له چوار چێوه‌ی سیاسییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی دوولایه‌ن گۆڕدراو ئه‌مه‌ریكا به‌روونی گوتی: ناكرێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان له ناوچه‌كه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و رێگاش ناده‌ن هاوپه‌یمانه‌كانمان ئازار بدرێن، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌م دووگرێبه‌سته تێڕوانینی ئه‌مه‌ریكای گۆڕی له پشتیوانیه‌تی سه‌ربازی و لۆجستی و هه‌ماهه‌نگیه‌كی سیاسییه‌وه له‌گه‌ل كوردستان بۆ هاوبه‌شی كردن و به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه چونكه به‌های ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سعودیه و قه‌ته‌ر كردی نزیكه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رمایه‌ی له‌م كه‌رته له كوردستان ده‌یخاته‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه هه‌رێمی كوردستان پێی ناوه‌ته قۆناغی نوێ له‌ناوچه‌كه، هه‌م توانی گرێبه‌تسێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات هه‌میش په‌یامێكی به‌نه‌یارانی دا كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و ده‌ست به‌رداری نابێت، به‌شێكی دیكه‌ی گرنگی ئه‌م گرێبه‌ستانه له‌وه‌دایه كه هه‌رێمی كوردستان موماره‌سه‌ی ده‌سه‌لاتی ده‌ستووری و یاسای خۆی كردووه كه به‌پێی ماده‌كانی 112 و 111 و 109ی ده‌ستووری هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك دراوه‌ته‌وه هه‌رێمه‌كان كه چۆن سود له سامانی سروشتی خۆیان وه‌ربگرن.
له‌كاتی ئه‌م سه‌ردانه‌دا هه‌ندێك لێدوانی دیكه‌ش هه‌بوو كه زۆر ئومێد به‌خش بوون، له‌وانه كریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به كوردستان بۆ جیهان ئاشكرا كردوو گوتی: “وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان دەکەین نەوت و غازیش زیاد دەکەین، گرنگی بە هەموو سەرچاوەکانی وزە دەدەین، بۆ ئەوەی کارەبایەکی زۆرباش لە هەرێمی کوردستان دابین بکەین و وڵاتانی دیکەش سوودی لێ وەرگرن.” به‌م هه‌نگاوه‌ی به‌رچاوی كوردستان له داهاتووی وزه‌ی خۆیدا روونتر ده‌بێته‌وه و ده‌زانێت كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكات، چونكه له كوردستان جیاله پرسی نه‌وت و گاز ئیستا ژێرخانی كاره‌بای كوردستانیش له‌رێگای پرۆژه‌ی رووناكییه‌وه هه‌نگاوی گرنگی بڕیووه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا كوردستان كاره‌بای ده‌بێته 24 كاتژمێر كه ئه‌مه‌ش پێویستی به ژێرخانی وزه‌یه‌كی زۆره له‌بواری گاز‌و له‌م روه‌شه‌وه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كردووه، پێم وابێت ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ كاره‌بای 24 كاتژمێر جگه له‌وه‌ی هه‌نگاوێكی بوێرانه‌بوو له‌هه‌مان كاتدا یه‌كه‌م ده‌ستپێشخه‌ری خێرایه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له ئاستی ناوچه‌كه سه‌رجه‌م كوردتسانیان ده‌توانن ببنه خاوه‌نی كاره‌بای خۆیان كه ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئه‌مه‌ریكا جێگای ده‌ستخۆشی و تێرامان بوو.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی ولات بكات و ده‌سكه‌وتی هه‌بێت، پێشووتر بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا بووه و سه‌ردانی به‌غدای كردووه بۆ دروستكردنی دیداگای هاوبه‌شی نوێ بۆ ئیداره‌دانی عێراق و له‌گه‌ل سه‌ركردایه‌تی ئیماراتیش به‌تایبه‌ت سعودیه و قه‌ته‌ر و هه‌ماهه‌نگی باش كراوه، و پێشووتریش سه‌ردانی یه‌كێتی ئه‌وروپای كردووه و ده‌ستپێشخه‌ری گرنگی هه‌بووه بۆ دۆخه‌كه سه‌رئه‌نجام ئه‌م جوڵه‌یه دڵخۆشكه‌ره و ده‌بێته فاكته‌رێكی باش و گرنگ بۆ داهاتووی كوردستان، و پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش له‌و په‌یامه تێبگه‌ن و چیتر نه‌بنه رێگر و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رچی زووه ده‌ست بكه‌نه‌وه به گفتووگۆ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانیش ده‌ستپێبكاته‌وه چونكه به‌فه‌رمی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه كردووه و چاومان له‌وه‌یه به‌كردار له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌مه ببینین.

