رێبوار حەمەلاو شوانى
رۆژانێک لە دیرۆکى گەل و نەتەوەکان و ناوچەکە و جیهان دەبنە هۆى گۆڕانکارى و وەرچەرخانێکى گرنگ لەسەر داهاتوو و چارەنووسى نەتەوەیەک ، رۆژى 16ى ئابى 1946 ، بۆ گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەن ، ئەم بۆنە مێژووییەکە کە تێیدا گەلى کورد لە تاریکى و بێ ئومێدییەوە هێنایەوە سەر شانۆى ڕووناکى و درێژەپێدان بەخەباتى نەتەوەیی ونیشتیمانە و ئینجا خاوەن لەهەمان رۆژیشیدا ڕابەرێکى مێژوویی کە هەموو تەمەنى پێشمەرگە بووە لە پێناو بەدیهێنانى مافەرەواکانى نەتەوەکەى تەرخان کرد ، رۆژێکى پڕ شانازى و سەروەرییە
لە ساتەوەختێک کە گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەن و ماف و خاک داگیرکراوى چەنگى زڵهێزان و داگیرکەران ڕووبەڕووى دڕندەترین ستەمی مێژوویی ببووەوە و هەوڵى بێ ئومێدکردن و خۆرادەستکردن و تواندنەوەى لە نێو چوار دەوڵەتى داگیرکەرى عەرەب،فارس، تورک دەدرا لەناوچەکەدا ، پارتى دیموکراتى کوردستان ڕێگەى نەدا مەشخەڵى ئازادیخوازى و خەباتى گەلى کورد لە پێناو ڕەتکردنەوەى بن دەستى و وەدیهێنانى مافەرەواکانى بکوژێتەوە ، پەیامێکى ئاشکرا روون بوو بۆ هەموو ناوچەکەو جیهان ، تا کوردستان خاوەن پێشمەرگە و کوردێکى دڵسۆز بێت ، هیچ دوژمن و داگیرکەرێک ناتوانێت کاروانى خەباتى رەوایی بەڵاریدا ببات
دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە ڕابەڕایەتى مستەفا بازانى ، لەو ساتە وەختە مێژوویی و سەختانەى کە بەسەر نەتەوەیی کورددا تێدەپەڕین ، بێ هیوایی و تاریکى باڵى بەسەر داهاتووى نەتەوەیی کورد کێشا بوو ، وەک داینەمۆ و ڕۆح بەخشینەوە بوو بە بزاڤى رزگاریخوازى گەلى کورد ، لە دایکبوونى سەرۆک مسعود بارزانیش لە ژێر ئاڵای پیرۆزى کوردستان لە شارى مەهاباد ، رۆژێکى مێژووییە بەتایبەتى کە ، ئەم پێشمەر وڕابەرە مێژووییەکەى گەلى کورد هەموو تەمەنى لە نێو ناخۆشی و ئاڵۆزییەکان و لە نێو سەنگەرەکانى پێشمەرگە گەورە بوو ،توانى لە هەموو ڕوویەکى سیاسى ، سەربازى و دیپلۆماسییەوە وەک پارێزەرى شکۆ و ماف و دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان بێت
16ى ئابى 1946 ، رۆژێکى پڕشنگدار ومێژووییە لە بزاڤى رزگاریخوازى نەتەوەى کورددا، کاروان و قوتابخانە و ڕێبازێکى پڕ شانازى و سەروەرى هەموو تەمەنى لە پێناو چارەنووسى نەتەوەیەک و بۆ بەدیهێنانى مافەرەواکانى فیدا کردووە و لە پێناوەیشدا دەیان هەزار پێشمەرگە و ڕۆڵەى ئەم نیشتیمان خوێن و گیانیان بەخشیووە و مێژوویی دوێنى و ئێستاش گەواهیدەرى مێژوون ، ئامانج و ستراتیژى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ڕابەرایەتى باوکى ڕۆحى نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانى نەمر ، دیاریکردنى چارەنووسى نەتەوەیەکى بێ دەوڵەت بووە بە ئاراستە بەدیهێنانى مافى سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون
هەروەها بنەماکانى کارى پارتى ، تەنها لە چوارچێوەى جوگرافیاییەکى دیاریکرا و بەرژوەندى کەسى و حزبى نەبووە ، بەڵکو هەوڵدان و تێکۆشان بووە لە پێناو بوون بە خاوەن دەوڵەتێکى سەربەخۆیی کوردستان ، نیشتمانێک کە دوور لە ویستى خۆى لەت لەست و بەش بەشکراوە و سەد ساڵیشە هەوڵى لەناوبردن و سووتان و بڕین دەدەرێت وبەڵام بەخوێن و گیانى بەرگرى لەمافى سەربەخۆیی خۆى دەکات
هاوکات لەگەڵ یادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان ، یادى لەدایکبوونى سەرۆک مسعود بارزانییە ، کە هەمیشە بەخوێن و ڕۆحى وەک پێشمەرگەیەکى تێکۆشەر و کۆڵنەدەرى ڕێبازى کوردایەتى بووە لەگەڵ پێشمەرگەکان لە نێو یەک سەنگەردا خەباتیان کردووە و هەمیشە پێشمەرگایەتى بە گەورەترین پۆست و شانازى زانیووە و هیچکاتێک خۆى لە پێشمەرگە جیاواز نەزانیووە و لە هەموو بۆنە کان و لەسەر ئاستى ناوخۆیی و نێودەوڵەتیشدا ناوى پێشمەرگەى وەک سیمبوڵى پێناوسەى خۆى و گەلەکەى بەکارهێناوە ؛ هەموو ئەو دەستکەوت و شانازییانەى لە دوێنى و ئێستاشدا بەدەستهاتووە بەرهەمى خەبات و ماندبوون و تێکۆشانى پارتى و بارزانییە ، بەتایبەتى ئەمڕۆ نەتەوەیی کورد ، خاوەن قەوارەى کوردستان و سەربەرزییە لە ناوچەکەدا وهەموو ئەمانە بە ئاسانى نەهاتوونەتەى و ئەم بونیاتنانە بەهێز و شانازییە بەرهەمى خوێنى ئاڵى هەزاران شەهیدە کە گیان ورۆحیان کردە قەڵغانى پارێزگاریکردن لە ئومێدى نەتەوەیەک ، بەرهەمى قوربانییە بریندارەکان و ئەنفالکراوەکان و کیمیابارانکراوەکان و بنەماڵە سەربەزەکانیانە
هەرەەها خۆڕاگرى و دڵسۆزى جەماوەر، کادیر و ئەندامان راستەقینە و دڵسۆز کە چ لەسەردەمى خەباتى شاخ و چ لەئێستاشدا پشتیوانى ئەم ڕێباز و قوتابخانە پیرۆزە بوونە ، هەروەها لێهاتوویی و زانایی سەرکرداییەتییەکى بڵیمەت و ژیر کە توانیویانە لە نێو گرژى و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە کوردوکوردستان بەرەو کەنارى دڵنییایی و سەقامگیرى ببەن ؛ بۆیە ، کاتى گەڕانەوەى زیاترە بۆ بەها ئەخلاقى و نەتەوەییەکانى دامەزراندن و گرنگیدانە بە جەماوەرى دڵسۆز و ئەوانەى کە لە رۆژە سەخت و دژوارەکاندا پشتیوانى سەرەکیمان بوون ، دانانى کادیرى دڵسۆز و شایستە و خاوەن بیروباوەرى پتەو لە شوێنە گونجاو وشایستە ، تا بە دڵسۆزى و بیرى ژیرانە و هێزو ئیرادەى بڕیاردان و لە نێو تاقیکردنەوەکان و ئاڵۆزییەکاندا بە پارێزراو و بەهێزى بمێنێتەوە و بەرگرى لە دۆزى رەواى گەلەکەى بکەن ؛ لە هەمانکاتیشدا لەڕووى رۆشنبیرى و ئاگاییەوە ئاگادارى گشت پێشهات و گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە و جیهان ، پاراستنى ئەم ئەزموون و مێژوو و دەستکەوتانە لە هەرکاتێکى دیکە پێوستى بە تەبایی و ژیرى سیاسییە.
بەتایبەتى کە پارتى بە ڕابەرایەتى سەرۆک بارزانى هەردەم لە پێناو تەبایی نێوماڵى کورد و یەکهەڵوێستى و پارێزگاریکردن لە شوناس و ئاڵا و قەوارەى هەرێمى کوردستان هەمیشە دەستپێشخەر و باجى گەورەشى لەو پێناوەدا بەخشیووە ، تەنها ئامانجى ئاشتى و پێکەوەژیان و دادپەوەرى و زمانى گفتوگۆ بوو لە پێناو نەتەوەیەک بۆ گەیشتن بە مافى دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی

