zagros news agency

لە هەولێر پێشانگەی هاوبەشی شێوەکارانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە

بە بەشداری شێوکارانی هەرێمی کوردستان و عێراق، پێشانگەی هاوبەشی “ئاوێتەبوون” لە هەولێر کرایەوە.

پێشانگەکە رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەر، لە گەلەرى میدیا کرایەوە.

لە پێشانگەکەدا 14 شێوەکار بەشداربوون و بەرهەمەکانیان خستەڕوو، بەشێک لە هونەرمەندە بەشداربووەکان، لە تاراوگە دەژین و بەشێکیشیان لە ژیاندا نەماون و بەرهەمەکانیان خرانەڕوو، لەوانەش محەممەد عارف، شێوەکاری کورد.

لە پێشانگەکەدا کۆمەڵێک کاری هونەریی جۆراوجۆر و مۆدێرن نمایشکران، گوزارشتیان لە فرەچەشنی و ئاوێتەبوونی نێوان رێباز و شێوازە هونەرییە جیاوازەکان دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای سزادانی دیدی؛ ئاشتۆن کوتچەر لەگەڵ میلا کونیس دەرکەوتەوە

ART

كتێبی “تراژیدیای خێزانێكی شۆڕشگێڕ” ناسێندرا

ART

لە هەولێر کۆڕێک بۆ ناساندنی کتێبی “پرتەقاڵ” بەڕێوەچوو

ART