zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه‌ پێگه‌یشت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/5/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ به‌ڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه‌ پێگه‌یشت.

له‌ په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا جەختیان له‌ بره‌ودان به‌ پەیوەنديی ستراتیژيی ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها باسيان له‌ هاريكاريى بوارى ئابوورى و وزه‌ و گرنگيی بەردەوامبوونی هەماهەنگیى نێوانيان کرد بۆ پشتگيريى سەقامگیری و ئارامى لە عێراق، سووریا و ناوچەکە به‌گشتی.

به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا سوپاسی سەرۆک نێچيرڤان بارزانی کرد بۆ ڕۆڵ و هەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشەكانى نێوان حکوومەتی عێراقى فيدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لێكگه‌یشتن و گفتوگۆی بنیاتنەرانه‌وە.

به‌ڕێز ڕۆبيۆ جەختی لەوە کردەوە کە پشتگيريی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان، به‌ بنەمایەکی سەرەکيی پەیوەنديی ستراتيژيى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە. له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگای فیدراڵی چوار کاندیدی دوورخراوی سەرۆک کۆماری قبووڵ کردەوه

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

ناوی حاجیان بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌جی 2026 بڵاو كرایه‌وه‌

سەڵاح