zagros news agency

مانگی ڕابردوو سەدان کۆمپانیای سوید ئیفلاسیان کردووە

 

جارێکی دیکە مەترسی داڕمان کەوتەوە سەر ئابووری سوید، کە بەهۆیەوە سەدان کۆمپانیا ئیفلاس بوونی خۆیان ڕاگەیاندووە.

ئاژانسی بلومبێرگ نیوز، زانیارییەکانی کۆمپانیای کرێدیتسەفی سەیڤینگی سویدی بڵاوکردووەتەوە کە کار لەسەر ڕاپۆرتی قەرزەکان دەکات، باسی لەوە کردەوە، تەنیا لە مانگی ئایاردا ژمارەی ئەو کۆمپانیانەی ئیفلاسیان کردووە لە سوید، گەیشتووەتە 906، کە بەراوورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 3% زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆی ژمارەی کۆمپانیا ئیفلاسبووەکان لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا گەیشتووەتە نزیکەی 4616، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پاشەکشەی ئابووری کە هێشتا هیچ بوژانەوەیەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.

هێنریک جاکۆبسن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کرێدیت سەیف، ڕایگەیاند، هیواکان بۆ بوژانەوەی ئابووریەکی ڕوون هێشتا ئەستەمە، گوتیشی “بەداخەوە هێشتا ئەو گەشەی ئابووریە نەبینیوە کە بتوانێت ئابووریی سوید بەرەو پێشەوە ببات، ئەم خاوبوونەوەیە  بە تایبەتی کاریگەریی لەسەر کەرتەکانی بەکاربەران هەیە، وەکو چێشتخانە و دوکان و مینی مارکیتەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

میسر سەرکردایەتیی دانوستانەکانی ئازادکردنی بارمتەکانی غەززەی گرتە ئەستۆ

یاسین

کونسوڵی فەرەنسا: زۆر دڵخۆش و سەرفرازم کە ئەمڕۆ دەرفەتم بۆ ڕەخسا سەردانی دەڤەری بارزان بکەم

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح