zagros news agency

پیاوێکی ئێرانی بە تەقەی پۆلیس لە نزیک سنووری چێک و ئەڵمانیا کوژرا

ڕاگەیاندنەکانی کۆماری چێک بڵاویان کردەوە، پیاوێکی ئێرانیی تەمەن ٤٧ ساڵ، لە نزیک گوندی شیرنینگی ئەڵمانیا، چەند کیلۆمەترێک دوور لە سنوور، بەهۆی تەقەی پۆلیسی ئەڵمانیاییەوە گیانی لەدەست داوە.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت، ئەفسەرانی پۆلیسی ئەڵمانیایی ئۆتۆمبێلی ئەو کەسەیان بۆ پشکنینێکی کاتی ڕاگرتووە و داوایان لێکردووە دابەزێت، بەڵام ناوبراو چەکی دەرهێناوە و لە کاتی هەڵاتندا تەقەی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی وەڵامدانەوەی هاوشێوەی ئەفسەران و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسە لە کاتی گەڕانەوەی لە کۆماری چێک، بڕی چەند سەد گرام ماددەی میتامفتامینی پێبووە.
بەرپرسانی کۆماری چێک دووپاتیان کردەوە، ئەم دۆسیەیە هیچ پەیوەندییەکی بە کۆچی نایاساییەوە نەبووە.
لەم ڕووداوەدا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٣١ی ئایار) ڕوویدا، هیچ کام لە ئەفسەران زیانیان بەرنەکەوتووە.
بەپێی لێکۆڵینەوان، ئەم پیاوە ئێرانییە ماوەی چەند ساڵێک بوو دانیشتووی شاری مانهایم بوو. ناوی کوژراوەکە ڕانەگەیەندراوە.
داواکاری گشتیی شاری هۆف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەفسەرانی پۆلیس لەو باوەڕەدان ئەم کەسە ئەگەری هەیە لە گەشتێکی کڕینی ماددەی هۆشبەر لە کۆماری چێک گەڕابێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كوێستان محەمەد: شاندێك بۆ زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییەكان دەچێتە بەغدا

سەڵاح

‎ڕکابەری بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق توند دەبێتەوە

سەڵاح

موڵکێکی سەر بە بنەماڵەی سەدام حوسێن ئاشکرا بووە و داوای دەست بەسەرداگرتنی دەکرێت

یاسین