zagros news agency

لە پاکستان زیاتر لە ٢٠٠ زیندانی هەڵاتن

زیاتر لە ٢٠٠ زیندانی لە شاری کراچیی پاکستان، دوای ئەوەی بەهۆی زنجیرە بوومەلەرزەیەکی سووکەوە بۆ ماوەیەکی کاتی لە قاوشەکانیان هێنرابوونە دەرەوە، بەکۆمەڵ هەڵاتن. لە کاتی هەڵاتنەکەدا و لە پێکدادان لەگەڵ پاسەواناندا، لانیکەم یەکێک لە زیندانییەکان کوژرا.
کاشف عەباسی، یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پۆلیسی کراچی، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ٢١٦ زیندانی بەر لە بەرەبەیان لە زیندانی ئەو شارە هەڵاتوون و لەو ژمارەیەش ٧٨ کەسیان دەستگیر کراونەتەوە. ئەو بەرپرسە زیادی کرد، هیچکام لە هەڵاتووەکان تاوانبار یان ئەندامی گرووپە چەکدارەکان نەبوون و دادگایی نەکراون.
عەباسی گوتیشی، لە پێکدادانەکانی دوای هەڵاتنەکە، زیندانییەک کوژراوە و سێ کارمەندی ئاسایش بریندار بوون، بەڵام دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوەتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، پۆلیس ئۆپەراسیۆنی چڕی بۆ دەستگیرکردنەوەی زیندانییە هەڵاتووەکان دەست پێکردووە.
هاوکات، زیاولحەسەن، وەزیری نێوخۆی ویلایەتی سند، ڕایگەیاند، ئەم هەڵاتنە دوای ئەوە ڕوویداوە زیندانییەکان بۆ پاراستنی سەلامەتییان لە کاتی بوومەلەرزەدا لە قاوشەکان براونەتە دەرەوە. ناوبراو زیادی کرد: “زیندانییەکان کاتێک هێشتا لە دەرەوەی قاوشەکانیان بوون، لەناکاو هێرشیان کردووەتە سەر پاسەوانان، چەکەکانیان لێ ئەستاندوون و دوای تەقەکردن، ڕایانکردووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران بیر لەکشانەوەی پەیماننامەی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی دەکاتەوە

سەڵاح

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی، شاندێک دەچێتە بەغدا

یاسین

به‌ وێنه‌… كۆنترۆلكردنی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆگای یاری منداڵان

سەڵاح