zagros news agency

ترەمپ سەردانی ئیسرایل دەکات بەڵام بەمەرج

ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی تەمموزی داهاتوو سەردانی تەلئەڤیڤ بکات، بەڵام پێش گەشتەکە دەبێت مەرجێک جێبەجێ بکات.
ڕۆژنامەی ‘مەعاریف’ بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارە سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ئیسرائیل بکات بۆ بەشداریکردن لە ڕێوەڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی مەکابیە 2025، کە لە 10ـی تەمموزدا دەست پێدەکات، بەو مەرجەی ڕێککەوتنێک بکرێت بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس تا ئەو کاتە.
زیاتر لە مانگێک ماوە بۆ بەڕێوە چوونی 22هەمین خولی یارییەکانی مەکابیە، کە بڕیارە لە قودس بکرێت، ئەم خولە گەورەترین ڕووداوی وەرزشییە کە جووەکان کۆدەکاتەوە و کە زیاتر لە نۆ هەزار وەرشوان بەشداری دەکات.
ڕۆی هاسینگ بەڕێوەبەری گشتی خولی مەکابیە ڕایگەیاند، بایدن لەگەڵ شاندێکی گەورەی ئەمەریکی بەشداری لە مەکابیەی پێشوودا کردووە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئایا ترەمپ دێت؟ بابەتە لەسەر مێزی خۆیەتی، ئێمە دەزانین چۆن بە شێوەیەکی گونجاو پێشوازی لێبکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح

لالیگا.. ریال مەدرید لە یەکەم یاری دوو خاڵی لەدەستدا

یاسین

سه‌باره‌ت به‌ سوریا ئەردۆغان هۆشداری دایه‌ ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر نەکشێنەوە، دەرنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە

سەڵاح