zagros news agency

کەی نەوتی کوردستان هەناردە دەکرێت

 

بەرهەم گەردی

گرژی و ناکۆکی قولی نێوان هەولێر و بەغداد مێژوویەکی زیاتر لە ١٨ سالی هەیە کە دەگەرێتەوە بۆ ١٤ـی مانگی سێپتێمبەری سالی ٢٠٠٧ کاتێک حسین شهرستانی وەزیری پێشووی نەوتی عێراق دژی یاسایی نەوت و گازی ژمارە ٢٢ـی سالی ٢٠٠٧ کوردستان بوو رایگەیاند کە ئەو یاساییە ڕێگر دەبێت لە لە پەسەندکرنی یاسایی نەوت و گاز لە عێراق.

 

حکومەتی هەرێم دوای ملمێلانێەکی زۆر و ئاستەنگی جۆراوجۆر دواجار لە ساڵی ٢٠١٤ بێ گەرانەوە بۆ حکومەتی عێراق بۆ یەکەم جار نەوتی لە ڕێگای بۆری هەناردەی بەندەری جەیهان کرد و لە ٢٣ ـی ئادار یەکەم باری نەوتی کە بڕەکەی ۲.٥ ملیۆن بەرمیل بوو بەرەو بازارەکانی جیهان بەڕێکرا

 

ئەوەش وایکرد هێندەی تر ناکۆکی قول بکەوێتە نێوان هەولێر و بەغداد لە ساڵی ٢٠١٥ حکومەتی عێراق خودی سەرۆک وەزیران حیدر عبادی لە رێگەی دادگای بازرگانی پاریس سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمارکرد بەوەی پێشێلی رێککەوتننامەی ساڵی ١٩٧٣ـی نێوان عێراق و تورکیای کردووە وەک قەرەبوو داوای ۲٦ ملیار دۆلاری کرد

 

بە هاتنی عادل عبدالمهدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دۆخەکە  ئاسایی بۆوە بەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ لەسەر داوای سەرۆک وەزیران سکاڵاکەی عێراق لە دادگای پاریس سڕ کرا و دەرفەتی نوێی گفتوگۆ هاتە ئاراوە..!

 

گفتوگۆکان بێ ئەنجام بوون ناکۆکییەکان بەردەوام بوون دواجار عێراق لە ڕێگەی دادگای پاریسەوە دووبارە سکاڵاکەی زیندوو کردەوە توانی سەرکەوتووبێت لە وەستاندنی هەناردە کردنی نەوتی کوردستان لە ۲٥ـی ئادار۲٠۲۳ تاوەکو ئێستا.

 

‎چی وایکرد دادگایی پاریس دوای ۱۱ ساڵ بریار لە بەرژوەندی حکومەتی عێراق بدات؟

 

‎لە ساڵی ۱۹۷۳ عێراق و  توركیا ڕێككەوتنی بۆری نەوتی خاویان واژۆكرد بۆ دابینكردن و كڕینی نەوتی خاو، کە بە ڕێككەوتننامەی بۆری نێوان عێراق و تورکیا ئای تی پی ناسراوە

 

‎بەپێی ڕێككەوتنەكە هەردوو لایەن لەسەر دروستكردنی دوو بۆری نەوت كە لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك لە باكوری عێراقەوە بەرەو جەیهان دروست بکرێت رێککەوتن وەبەپێی ڕێککەوتنەکە بێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق تورکیا مافی نیە نەوتی خاوی عێراق هەناردەی دەرەوە بکات

‎ئەوەش وایکرد کە دادگایی پاریس بەرمەبنای ئەم ڕێککەوتننامە بریار لە بەرژەوەندی عێراق بدات

 

‎کەی و چۆن هەرێمی کوردستان دەتوانێ نەوت هەناردە بکاتەوە؟

 

‎رێککەوتننامەکەی نێوان عێراق و تورکیا کە بە ئای تی پی ناسراوە تاوەکو ئێستا چەند جارێک درێژ کراوەتەوە کە دواین جار لە سالی ۲٠۱٠ بۆماوەی ۱٥ سال درێژ کرایەوە کە دەقی رێککەوتنەکە ئاماژە بەوە دەکات هەردوولا پابەند دەبن بەم ڕێککەوتنە تاوەکو ۱٥ سال ،دواتر ئەگەر هەر لایەنێک بیەوێت گۆرانکاری لەڕێککەوتنەکە بکات یاخود کۆتایی پێبێنێت مافی هەیە داوکاری پێشکەش بە لایەنی بەرامبەر بکات

 

‎وە بریارە ئەم ساڵ لە ۱۹ـی ٩ـی ۲٠۲٥ کۆتایی بە ڕێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا بێت کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سالی ۱۹۷۳ ،وە تورکیا مەبەستیەتی ڕێککەوتنێکی نوێ واژوو بکات گۆرانکاری لە ناوەرۆکی ڕێكکەوتننامەکە بکات بۆ ئەوەی نەچێتەوە ناو کێشەی یاسایی لەگەل حکومەتی عێراق،ئەوەش دەرفەتێکە و دەرچەیەکە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم لۆبی بکات لەڕێگای تورکیاوە لەم ڕێککەوتنە نوێیە ڕۆلی هەبێت و بەشداری بکات بۆ ئەوەی دووبارە بتوانێت نەوت هەناردەی دەرەوە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژئاوای کوردستان لە نێوان دەرفەت و مەترسییەکاندا

یاسین

ئەوەی لە پەرۆشی گەل و نیشتیمانەكەیەتی ته‌نها بارزانییە

سەڵاح

گەل چاوەرێی ئەو ستۆپەیان لە پارتی دەکردبە دادگای نافیدڕاڵی بکات

دڵشاد