zagros news agency

“Full Name” خەڵاتی باشترین کورتە فیلم وەردەگرێت

بەرهەمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لە فێستیڤاڵێکی فیلمی نێودەوڵەتی خەڵاتی باشترین فیلم وەردەگرێت.

کورتە فیلمی “Full Name” لە سیناریۆ و دەرهێنانی  ئەندام ئەمینە و  بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بەشی هونەری سینەمای سلێمانییە. 

ماوەی کورتە فیلمەکە هەشت خولەکە وەکو  یەکەمین بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان، توانی  خەڵاتی باشترین فیلم لە حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی کازابلانکا لە وڵاتی مەغریب وەربگرێت.

فیلمەکە لە چیرۆکێکی راستەقینە وەرگیراوە و باس لە تووشبوویەکی شێرپەنجە دەکات کە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە دەبێتە قوربانی. 

سالار ماهیر، ئەحمەد رەفیق، نینا سۆران،

لەنیا محەممەد و ساڤیا سەلام رۆڵی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

“One Battle After Another” دەبێتە پادشای ئۆسکاری 98 و مێژوو تۆمار دەکرێت

ART

دەرهێنەرێکی جیهانی پیرۆزبایی لە ستافی فیلمی “نصیب” دەکات

ART

جەمشید سروودێک لەبارەی پێغەمبەری ئیسلام بڵاودەکاتەوە

ART